پارێزگاری کەرکووک: ئەو پاسەوانانەی تەقەیان لە پۆلیسی فریاکەوتن کردبوو دەستگیرکراون
- کوردستان
- 11 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە یەکێک لە شەقامەکانی کەرکووک شەڕە تەقە ڕووویداوە دوو پۆلیس کووژراون و دوو هاووڵاتی دیکەیش بریندار بوون.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو چەند لایەنگرێکی حیزبێکی کوردی لە کەرکووک بەو شەقامە تێپەڕیوون کە بارەگای حزبێکی تورکمانی لێیە، لەلایەن چەند لایەنگرێکی حیزبە تورکمانییەکەوە پەلاماریان دەدرێت. دواتر ئاڵۆزییەکان بەردەوام بوون، وێنەی سەرۆکی حیزبە تورکمانییەکە لە چەند شوێنێک سووتێنرا. گرژی دروست بوو، لە نزیک بارەگای حزبە تورکمانییەکە تەقە کرا و دوو پۆلیس بەرکەوتن و کوژران.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "بەڵگەی وێنە و ڤیدیۆ لای هێزە ئەمنییەکان هەیە، ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە پاسەوانی ئەو کاندیدەن، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەیان کردووە."
گوتیشی، "تۆمەتبارانی ئەو ڕووداوە دەستگیرکراون و دەست بەسەر چەکەکانیشیاندا گیراوە، ڕێکاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتە بەر و ڕووبەڕووی دادگە دەکرێنەوە."
باکگراوند: سەرەتای دروستبوونی گرژییەکان ئەو کاتە دەستیپێکرد کە شەوی ڕابردوو چەند لایەنگرێکی حزبێکی کوردی لە کەرکووک بە شەقامی بەغدا تێدەپەڕن کە بارەگای حزبێکی تورکمانی لێیە، لەلایەن چەند لایەنگرێکی حزبە تورکمانییەکەوە پەلاماریان دەدرێت و سوکایەتییان پێدەکرێت، دواتر بەهۆی ئەمەوە ڕووبەڕووبوونەوە دروست دەبێت و دەبێتە هۆی تەقەکردن، دوای ئەوەی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە دەدات، لەلایەن کەسێک دوو لەو پۆلیسانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ دەکوژرێن.
زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک گوتی؛ هەر ئەو کاتە تەقەکەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و فەرەنسا لەبارەی ئاگربەست هۆشداری بە ئەحمەد شەرع دەدەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەفەرمی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کرا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و فەرەنسا لەبارەی ئاگربەست هۆشداری بە ئەحمەد شەرع دەدەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەفەرمی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەپەگە بۆ ئاڤا: ڕازین بە درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی مانگێک
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت





