ڕێژەی بەشداری لە دەنگدان تا ئێستا لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەمشێوەیە

شەیری بکە لە:
ڕێژەی بەشداری لە دەنگدان تا ئێستا لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەمشێوەیە

ئاڤا نیوز

تا کاتژمێر 5، ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشیتی لە هەولێر و دهۆک گەیشتووەتە 65٪، هاوکات لە پارێزگای کەرکووک ڕێژەکە ٪42ـە، هەرچی پارێزگای سلێمانییە ڕێژەکە گەیشتووەتە ٪51.

چیرۆکی سەرەکی: پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە دەستیپێکرد، نزیکەی 21 ملیۆن دەنگدەر لە کۆی نزیکەی 46 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی مافی هەڵبژاردنی 329 نوێنەریان هەیە بۆ خولی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران. زیاتر لە حەوت هەزار کاندید لە هەردوو ڕەگەز، کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمان دەکەن.

زانیاریی بەدەستهاتوو؛ بەگوێرەی داتاکانی فەرمانگەری میدیا و زانیاریی تا کاتژمێر 5، ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشیتی لە هەولێر و دهۆک گەیشتووەتە 65٪، هاوکات لە پارێزگای کەرکووک ڕێژەکە ٪42ـە، هەرچی پارێزگای سلێمانییە ڕێژەکە گەیشتووەتە ٪51.

ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ بەگوێرەی کۆمیسیۆن وێستگە و بنکەکانی دەنگدان تا کاتژمێر 6ـی ئێوارە بەڕووی دەنگدەران کراوە دەبن و دوای ئەو کاتە دادەخرێن و کاتەکەی درێژ ناکرێتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ