
لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی کوردستان لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردن ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە، "بەبۆنەی تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و زیاتر لە 20 ملیۆن دەنگدەر لە زیاتر لە 39 هەزار وێستگەی دەنگدان مافی بەشدارییان لەو پرۆسەیە هەبوو.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی کوردستان لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردن ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە، "بەبۆنەی تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین کە توانیان ئازادانە مومارەسەی مافی سیاسی خۆیان لە دەنگدان و هەڵبژاردنی نوێنەری خۆیان بکەن و ئەزموونێکی دیکەی هەڵبژاردن، وەکو یەکێک لە پایەکانی دیموکراسی، سەربخەن.
دەستخۆشی لە هێزەکانی پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، پۆلیسی بەرگری شارستانی، پێشمەرگە و ئاسایش دەکەین کە ماندوونەناسانە پارێزگاریان لە کەمپەینەکانی هەڵبژاردن و بنکەکانی دەنگدان، پرۆسەی هەڵبژاردن بە دەنگدەر و کارمەندانی کۆمیسیۆن و چاودێرەکان کرد و لە سایەی شەونخونی ئەوان و بەهێزی ئیرادەی خەڵک، توانرا ئەو ئەزموونەش بە سەرکەوتوویی تەواو بکرێت.
سوپاس بۆ کارمەندانی کۆمیسیۆن و چاودێرانی ناوخۆیی و دەرەکی و نوێنەرانی کیانە سیاسییەکان کە پێکەوە زەمینەی بە ئازادی بەڕێوەچوونی ئەو خولەی هەڵبژاردنیان ئامادەکرد و بەڕێوە برد.
داوا لە هاووڵاتییان دەکەین کە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵاوە، ڕێگای مەدەنی بۆ دەربڕینی دڵخۆشیان بە سەرکەوتنی حزب و کاندیدەکانیان بگرنە بەر و دوور بکەونەوە لە هەر ڕێگایەکی مەترسیدار و ناشارستانی وەکو تەقەکردن و سەرکێشی هاتوچۆ کە زەمینەی زیانی گیانی و ماددی لێ دەکەوێتەوە و ئەنجامدەرانی رووبەرووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و فەرەنسا لەبارەی ئاگربەست هۆشداری بە ئەحمەد شەرع دەدەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەفەرمی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کرا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و فەرەنسا لەبارەی ئاگربەست هۆشداری بە ئەحمەد شەرع دەدەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیر کران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەفەرمی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەپەگە بۆ ئاڤا: ڕازین بە درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی مانگێک
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت





