ڕێژەی بەشداری لە دەنگدان لە سەرانسەری عێراق ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:
ڕێژەی بەشداری لە دەنگدان لە سەرانسەری عێراق ئاشکرا دەکرێت

ئاڤا نیوز

ڕێژەی گشتیی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتیدا لە سەرانسەری عێراق گەیشتە 55% و کۆی ژمارەی دەنگدەرانیش زیاتر لە هەشت ملیۆن دەنگدەرە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەست ئاڤا میدیا کەوتووە: بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق 2025 دەریدەخەن کە لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆدا 4,029,050 کەس دەنگیان دابوو، ئەم ژمارەیە لە کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆدا گەیشتە 5,311,939 کەس و لە کاتژمێر 6ی ئێوارەدا بەرزبووەوە بۆ 8,119,143 کەس. کۆی گشتیی دەنگدەرانی تۆمارکراو 17,219,722 کەس بووە.

بنکەکانی دەنگدان:
•  کۆی گشتی بنکەکانی دەنگدان: 8,703  بنکە.
•  ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان: 39,285  وێستگە.
•  ژمارەی دەنگدەران: 20,063,773  دەنگدەر.

شەیری بکە لە: