
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارت
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی سەرکەوتنی پارتی لەم هەڵبژاردنە ڕاگەیاند و پیرۆزبایی لە سەرۆک مەسعود بارزانی دەکات. هاوکات پیرۆزبایش لە نێچیرڤان بارزانی دەکات کە تەحەدای یەک ملیۆن دەنگی ڕاگەیاند و دەنگەکانی پارتی یەک ملیۆنی تێپەڕاند.
پەیامی فەرمی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ناوەرۆکی پەیامەکە بەمجۆرەیە: سوپاس بۆ خودای گەورە و بە هەڵوێست و ویستی هاووڵاتییانی بە ئەمەکی کوردستان و ئەندامانی پارتی، دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یەک ملیۆن دەنگ تێپەڕێ و لە ئەنجامی کۆتایی زیاتریش دەبن.
جێگری سەرۆکی پارتی ڕاشیگەیاندووە: پیرۆزبایی لە سەرۆک و ڕابەری گەلەکەمان جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەم. پیرۆزبایی لە برای بەڕێز و خۆشەویستم کاک نێچیرڤان دەکەم کە تەحەدای یەک ملیۆنی ڕاگەیاند.
جێگری سەرۆکی پارتی سوپاس و دەستخۆشی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکات، هاوکات پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی کوردستانیش دەکات. ڕایگەیاندووە، ئەم سەرکەوتنە گەورەیە لە پرۆسەی دیموکراسی و هەموو خەڵکی عێراق پیرۆز بێت. بە گوڕ و تینێکی زیاتر لە خزمەتی هەموو کوردستانیان و نیشتمانمان بەردەوام دەبین و بەرەو وڵاتێکی سەقامگیرتر و ئاوەدانتر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی دوایین داتا کە دەست ئاڤا کەوتووە، دەنگەکانی پارتی بێ کۆتاکان تا ئێستا یەک ملیۆن و 24 هەزار و 728 دەنگ بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵ شۆڕش دەکات؛ AirPodsـی داهاتوو شەپۆلەکانی مێشک دەخوێنێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی لە بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی سلێمانی کارا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەپڵ شۆڕش دەکات؛ AirPodsـی داهاتوو شەپۆلەکانی مێشک دەخوێنێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
1 کانوونی دووەم

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵ شۆڕش دەکات؛ AirPodsـی داهاتوو شەپۆلەکانی مێشک دەخوێنێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی لە بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی سلێمانی کارا دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و مالیکی بۆ پیکهێنانی حکومەت لەیەک نزیک دەبنەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق سەدان هێرشی سایبەری پوچەڵ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە ڕیکۆردێکی نوێی لەسێدارەدان تۆمار دەکات




