
هاونیشتمانییەک لەکاتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، پابەندن بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لەماوەی دیاریکراودا. ئاماژەی بەوەشکردووە، دوورخستنەوەی هەر کاندیدێک لە کێبڕکێی هەڵبژاردن و ئەو دەنگانەی بەدەستی هێناوە؛ ئاشکرا ناکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە بەشداریی 12 ملیۆن دەنگدەر کۆتایی هات، ئەمڕۆ ئێوارە کۆمیسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن بڵاو دەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دکتۆر عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: بەپێی یاسای هەڵبژاردن ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە دوای ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن ڕادەگەیێنرێت. بەگوێرەی کۆمیسیۆن ئەنجامە بەراییەکان ڕەنگە لە نێوان کاتژمێر 04:00ی پاشنیوەڕۆ و کاتژمێر 06:00ی ئێوارەدا ڕابگەیێنرێت.
وتیشی: "ئەو ئەنجامانەی ئەمڕۆ ڕادەگەیەنرێن بەرایی دەبن، بەڵام لەهەمان کاتدا زۆر نزیک دەبنەوە لە ئەنجامە کۆتاییەکان".
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئەو بەرپرسەی کۆمیسیۆن، هەر کاندیدێک لە پڕۆسەی هەڵبژاردن دوور بخرێتەوە، ژمارەی دەنگەکانی نە بۆ خۆی نە بۆ لایەنە سیاسییەکەی ئاشکرا ناکرێن و لە ئەنجامی کۆتاییدا هەژمار ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد





