سلۆڤاکیا لەڕێگەی یاسایەکەوە خێرایی پیادە و پاسیکیلسواران لەسەر شۆستەکان دیاری دەکات
- هەواڵ
- 12 تشرینی دووەم

وێنەکە ژیریی دەستکرد دروستی کردووە
ئاڤا نیوز
یاسایەکی نوێ لە سلۆڤاکیا، کە ئامانجی باشترکردنی سەلامەتیی پیادە و پاسکیلسوارانە لەسەر شۆستەکان؛ ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتووەتەوە.
وێنە گەورەکە: یاساکە خێرایی سەرجەم بەکارهێنەرانی شۆستەکان، لەوانەش پیادە، پاسکیلسوار، و ئەوانەی سکووتەر بەکاردەهێنن، بۆ شەش کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دیاری دەکات و هەر کەسێكیش یاساکە پێشێل بکات بە 116 دۆلار سزادەدرێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت؛ خەڵکی ئەو وڵاتە بە گاڵتەوە دەڵێن: تەنانەت منداڵانی تەمەن سێ یان چوار ساڵانیش زۆرجار بە پاسکیلی خۆیان لەو خێراییە تێدەپەڕن کە حکومەت دیاری کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی سلۆڤاکیا، لە ساڵی ڕابردوودا 67 پیادە و 22 پاسکیلسوار یان سکووتەر لە ڕووداوی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئاشکرا نەکراوە کە ئایا ئەو ڕووداوانە لەسەر شۆستەکان بوون یان لەسەر شەقامەکان.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ئامادەیی خۆی بۆ دادگایکردنی زیندانییە داعشەکانی سووریا دەردەبڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
سوودانی و ماکرۆن پرۆسەی گواستنەوەی چەکدارانی داعش بۆ عێراق تاوتوێ دەکەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ئامادەیی خۆی بۆ دادگایکردنی زیندانییە داعشەکانی سووریا دەردەبڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی خۆسەر داوا لە گەلی کورد دەکات بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبانێ لەژێر گەمارۆیەکی توونددایە و هۆشداری لە کارەساتێکی مرۆیی دەدرێت






