وێڕای تێپەڕینی هەفتەیەک بەسەر وادەی چاوەڕوانکراو، بۆچی تورکیا دەمیرتاش ئازاد ناکات؟

شەیری بکە لە:
وێڕای تێپەڕینی هەفتەیەک بەسەر وادەی چاوەڕوانکراو، بۆچی تورکیا دەمیرتاش ئازاد ناکات؟

سەڵا‌حەددین دەمیرتاش

ئاڤا نیوز

لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرا تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە سەڵا‌حەددین دەمیرتاش ئازاد بکرێت و بەم هۆیەوە چوار ڕۆژ باشاک'ـی هاوسەری لە شاری ئێدیرنە مابوویەوە، چونکە دەمیرتاشی لێ زیندانی کراوە، بەڵام تورکیا دەیەوێت بە دەر لە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، دەرچەیەکی یاسایی ببینێتەوە بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش.

چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ئەو تانەیەی ڕەتکردەوە کە وەزارەتی دادی تورکیا بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش دابووی. 04-11-2025 دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند، ئازادکردنی دەمیرتاش بەخێر دەگەڕێت بۆ تورکیا. هەر ئەو ڕۆژەش تیمی پارێزەرانی دەمیرتاش داواکارییان پێشکەشی دادگای تێهەڵچوونەوە کرد بۆ ئەوەی دەمیرتاش ئازاد بکرێت.

زانیاری بەدەستهاتوو: CEGA Medya بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەک بڵاوی کردووەتەوە دەسەڵاتی دادوەری بە دوای دەرچەیەکی دیکەی یاساییدا دەگەڕێت بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش، چونکە ئەگەر وەک پابەندبوون بە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ئەم بڕیارە بدات، دەبێت کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەکانی وەک عوسمان کاڤاڵا (حەوت ساڵە زیندانییە) و جان ئاتاڵای (سێ ساڵە زیندانییە) ئازاد بکات. ئەم دادگایە بڕیاری هاوشێوەی لەبارەی ئەوانیشەوە داوە.

بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: دوای لێدوانەکەی باخچەلی لەمبارەیەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، دادگا هەر بڕیارێک بدات پێیەوە پابەند دەبن و دواتریش یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا گوتی: بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی دەمیرتاش یەکلاییکەرەوەیە. پێویستە بە پێش بڕیاری دادگا نەکەوین.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 04-11-2025 نۆ ساڵ بەسەر دەستگیرکردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش تێپەڕی. ئەو تۆمەتەی لەلایەن دادگای تورکیا خراوەتە پاڵی هاندانی خەڵکە بۆ ڕژانە سەر شەقام لەکاتی گەمارۆدانی کۆبانێ لەلایەن چەکدارانی داعش. دادگای تورکیا بەتێکڕا بە 42 ساڵ زیندانیکردن سزای بەسەر دەمیرتاشدا سەپاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ