نزیكەی 10 هەزار هاووڵاتی لە هەرێمی كوردستان لە داشكاندنی قەرزی ئاو سوودمەند بوون
- هەواڵ
- 2024-01-23

ئاڤا دیجیتاڵ
سوودمەندبوونی هاووڵاتییان لە قەرزی ئاو بەردەوامە، سەرۆكی بەشی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان دەڵێت " لە ماوەیەکی کەمدا هاووڵاتییەکی زۆر لە هەرێمی کوردستان سوودیان لەم داشکاندا وەرگرتووە."
چیرۆکە سەرەکییەکە: تا ئێستا داشکانی 15% قەرزی ئاو بەردەوامە و هەر هاووڵاتییەک قەرزی ئاوی لەسەربێت دەتوانێت لەم داشکانەدا سوودمەندبێت و پارەیەکی کەمتر بدات لەوەی قەرزارە، بەڵام بەگوتەی سەرۆکی بەشی پلان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ، ئەم داشکانە تا ماوەیەکی کاتی بەردەوام دەبێت و هەر هاووڵاتییەک دەیەوێت سوود وەربگرێت، پێویستە پەلە بکات.
لێدوانە سەرەکییەکان: خەسرەو عەبدولڕەحمان، سەرۆکی بەشی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان، بە ئاڤا میدیای گوت "بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری لێخۆشبوون بە داشكاندنی كرێی قەرزی ئاو بە ڕێژەی 15% تاوەکو 15-2-2024 بەردەوام دەبێت و ئەوکات کۆتایی دێت".
"تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی بڕیارەکە، بەڵام سەرژمێرییەکی گشتیی دەکرێت بۆ سوودمەندبوونی هاووڵاتییان لەم بڕیارە، ئەگەر خەڵکێکی زۆر سوودی وەرگرتبێت لەم داشکاندنە، لەوانەیە درێژ بکرێتەوە" خەسرەو عەبدولڕەحمان وای گوت.
ژمارەکان وادەڵێن: ڕێژەی ئەو هاووڵاتییانەی لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک لەم داشکانە سوودمەندبوون، بەمشێوەیە:
- لە پارێزگای هەولێر سێ هەزار و 397 هاووڵاتیی لە داشکاندنی 15% قەرزی ئاو سوودمەندبوون.
- لە پارێزگای سلێمانی چوار هەزار و 625 هاووڵاتی لە داشکاندنی 15% قەرزی ئاو سوودمەندبوون.
-لە پارێزگای دهۆک هەزار و 667 هاووڵاتیی لە داشکاندنی 15% قەرزی ئاو سوودمەندبوون.
لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك، بڕی 260 ملیۆن و 650 هەزار دینار داشكاندن بۆ هاووڵاتییان كراوە و نۆ هەزار و 689 کەس لەم داشکاندنە سوودمەندبوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر پۆستێکی باڵا وەردەگرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە کۆمپیوتەرێکی نوێ بۆ گەنجێکی ناحیەی شۆڕش دابینکرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر پۆستێکی باڵا وەردەگرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە کۆمپیوتەرێکی نوێ بۆ گەنجێکی ناحیەی شۆڕش دابینکرایەوە





