
ئاڵای ئێران و وێستگەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە
ئاڤا نیوز
هەر چەندە ئەمریکا سوورە لەسەر ئەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانی لەناوبردووە، بەڵام ئێران دووبارە جەخت لەوە دەکاتەوە، بەرنامە ئەتۆمیی وڵاتەکەی سەلامەتە سەرەڕای هێرشەکان.
لێدوانی فەرمی: سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سی ئێن ئێن ڕایگەیاند، بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیانەی ئێران هەر وەک خۆیە و سەلامەتە ئێمەش پارێزگاریی لێدەکەین.
زانیاریی زیاتر: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەوەی ئیسرائیل و ئەمریکا مەبەستیان بوو، نەگەیشتووەتە دی، ئەوانیش هیچ یەک لە ئامانجەکانیان نەگەیشتوون، ڕەنگە کەلوپەلەکان لەناوچووبن، بەڵام ئەو تەکنەلۆژیایە لەناو ناچێت.
باکگراوند: ئێران و ئیسرائیل لە مانگی حویزەیرانی ئەمساڵ بۆ ماوەی 12 ڕۆژ لەجەنگدا بوون، ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەرفراوان هێرشی بۆ سەر ئێران ئەنجامدا، کە بەهۆیەوە چەندین بەرپرسی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمی وڵاتەکەی کردە ئامانج و دواتر ئەمریکاش هێرشی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی تاران لە فۆردۆ و نەتەنز و ئیسفەهان ئەنجام دا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا






