
سەرۆک بارزانی و نووری مالیکی
ئاڤا نیوز
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی هەولێر دەکات و لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و دیاریکردنی سەرۆکوەزیران، لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی عێراق لەلایەن کۆمیسیۆنەوە، پارتی وەک هێزێکی سەرەکی و کاریگەر لە عێراق زۆرترین دەنگی بەدەستتهێنا، بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، لایەنەکانی دیکە سەردانی دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، مالیکی وەکو سەرۆکی شاندی دانوستانکاری چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات. لە کۆبوونەوەکاندا باسی بابەتی پێکهێنانی حکومەت و دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دەکەن.
لە نزیکەوە گوێ لە سەرۆک بارزانی دەگرێت بزانن مەرج و داواکارییەکانی کورد چین بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.
زانیاریی تایبەت: بڕیار بوو مالیکی لە دهۆک بەشداریی مێپس بکات و وتاری هەبێت، بەڵام نەیتوانیبوو ئامادە بێت و نوێنەری ناردبوو، گوتبووی مێپس تەواو بێت خۆم بە تایبەت سەردانی هەولێر دەکەم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 11 خولەک لەمەوپێش
هەزاران پێشمەرگەی خانەنشین چەند مووچەیەک بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەكێتی بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆککۆمار لە ئاستی باڵا کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە لە شارەکانی حەسەکە دەکشێتەوە و ئاسایش جێگیر دەبێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەقڵاوە منداڵێک بەهۆی تەقینی بوتلێکی سپرا گیانی لەدەست دا





