
دیمەنی مەشقکردن لەسەر فریاگوزاریی سەرەتایی
ئاڤا نیوز
هێزەكانی ئەڵمانیا لە دروستكردنی سەنگەرەكانی بەرگری لە یەكە سەربازییەكاندا، هاوكاریی هێزەكانی پێشمەرگە دەكات، هاوكات خولێكی فریاگوزاریی سەرەتایی لە مەیدانی جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوەدا، بۆ فیرقەیەكی پێشمەرگە دەكاتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: فەرماندەیی هێزەكانی ئەڵمانیا لەچوارچێوەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بەردەوامە لە هاوكاریكردنی پێشمەرگە، لەو چوارچێوەیەشدا كۆڵۆنێڵ سێبەستیان كلینك، فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و شاندەكەی، بەیاوەری فەرماندەی فیرقەی چواری پیادە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، سەردانی بەشێك لە سەنگەرەكانی بەرگریی پێشمەرگەی كرد.
لەلایەكی دیكەوە: پسپۆڕانی پزیشكیی ئەڵمانی، لە چوارچێوەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، خولێكی فریاگوزاریی سەرەتایی لەبارەگای فیرقەی یەكی پیادە بۆ پەرەپێدانی تواناكانی هێزی پێشمەرگە ئەنجامدا. تێیدا؛ بەشێوەی تیۆری و پراكتیكی، مەشق و ڕاهێنان لەبارەی فریاگوزاریی تەندروستی لە مەیدانی جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەكان بە پێشمەرگە بەشداربووەكان کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی فەرمیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان، هێزەكانی ئەڵمانیا، لەبواری پلانەكانی بەرگریكردن لەكاتی ڕوودانی هێرش و ڕووبەڕووبوونەوەكاندا ئەزموونی خۆیان تایبەت بە شێوازە نوێیەكانی سەنگەرسازی و دروستكردنی سەنگەرەكانی بەرگری لە یەكە سەربازییەكاندا، بە هێزەكانی پێشمەرگە گەیاند، هاوكات بەشێوەیەكی مەیدانی بەشێك لە سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان بەسەركردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 11 خولەک لەمەوپێش
هەزاران پێشمەرگەی خانەنشین چەند مووچەیەک بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەكێتی بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆککۆمار لە ئاستی باڵا کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە لە شارەکانی حەسەکە دەکشێتەوە و ئاسایش جێگیر دەبێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەقڵاوە منداڵێک بەهۆی تەقینی بوتلێکی سپرا گیانی لەدەست دا






