سەرۆک بارزانی بۆ ڕەوەندی كوردستان: دۆستی زیاتر بۆ دۆزی كورد پەیدا بكەن
- هەواڵ
- 19 تشرینی دووەم

دیداری سەرۆک بارزانی و نوێنەرانی کۆنفدیراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەرانی کۆنفدیراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دووپاتی دەكاتەوە، دۆزی نەتەوەی كورد لەسەرووی هەموو شتێكە و بایەخدان بە ڕەوەندی كوردستان لەچوارچێوەی ئەم ستراتیژیەیە.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری دهۆک، سەرۆک بارزانی، پێشوازی لە شاندێکی نوێنەرانی کۆنفدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد.
پەیامی فەرمی: لە دیدارەکەدا، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە كرد، دۆزی نەتەوەی کورد لە سەرووی هەموو شتێکە و بایەخدان بە ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە، لە چوارچێوەی ئەم ستراتیژیەدایە.
٠ تیشکی خستە سەر گرنگی کۆنفدیراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کە لە دەرەوە ڕۆڵی گەورە دەگێڕن له بوارە زانستییە جۆراوجۆرەکان و لەم ڕووەوە جێ پەنجەیان دیار و بەرچاوە.
٠ تیشکی خستەسەر مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و ئیرادەی گەلی کورد لە پێناو مانەوە و بەرگریکردن لە ناسنامە و خەبات لەدژی زۆرداری هەروەها ڕۆڵی ئاشتیخوازانەی گەلی کوردستان کە هەموو کات پێشوازی لە هەموو هەوڵێکی ئاشتی کردووە هەرگیز پەلاماردەر نەبووە ئەمەش وایکردووە کوردستان ببێتە ناوچەیەکی گرنگی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان سەرجەم ئایین و مەزهەبەکان ئەم فەرهەنگەش دەبێت بپارێزرێت و دەستی پێوە بگیرێت.
٠ باسی لە مەترسیەکانی ماددەی هۆشبەر کرد لەسەر هەرێمی کوردستان، کە دوژمنان بە پیلان و بەرنامە هەوڵی بڵاوکردنەوەی دەدەن، لەمبارەیەوە بەپێویستی زانی، زۆر بە تووندی ڕووبەڕووی ببنەوە، هاوکات بە گرنگیەوە باسی لە هەنگاوە خزمەتگوزاریەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئاو و کارەبا و ڕێگاوبان کرد.
٠ پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دووپاتکردەوە و بە گرنگیشی زانی هەموو کوردستانیان کار بکەن بۆ ئەوەی دۆستی زیاتر بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان پەیدا بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پێنج مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
دوو نووسراو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەردەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
35 خولەک لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پێنج مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ و عێراقچی لە تورکیا کۆدەبنەوە





