
عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆ و حەمید شەتری، سەرۆکی هەواڵگری و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئاژانسی "تەسنیم"ـی ئێرانی بە پشتبەستن بە زانیارییە تایبەتەکان، ناوی سێ کاندیدی بەهێزی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو ئاشکرا کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی "تەسنیم"ـی ئێرانی ئاشکرای کردووە، سێ بژاردەی دیار بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بریتین لە عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆ و حەمید شەتری، سەرۆکی هەواڵگری و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دانوستانی چڕ لەگەڵ ئەم سێ کەسایەتییە ئەنجام دراوە.
زانیاریی زیاتر: ئاژانسەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەو سێ کەسایەتییە لە عێراق دیارترین کاندیدی شیعەکانن بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر چوار مەرجی پێشوەختە، هەڵسوکەوت و ڕەفتاری باش، هەبوونی پەیوەندی گونجاو لەگەڵ ئەمریکا و ئێران، واژۆکردنی بەڵێننامەیەک بۆ پێکنەهێنانی حیزب یان بزووتنەوەیەکی سیاسی، هاوکات خاڵی چوارەم ئەوەیە تیمی نووسینگەی سەرۆکوەزیران لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە هەڵبژێردرێت کە سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگیی بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتریش باس لەوە کرابوو محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێستا، چانسی بەهێزی هەبوو بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەکو سەرۆکوەزیران، بەڵام ڕەتی کردبووەوە واژۆ لەسەر بەڵێننامەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بکات. ناوی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق یەکێک بووە لەو کەسایەتییانەی ئاماژەی پێکراوە، بەڵام بەگوێرەی "تەسنیم" ناوبراو ڕەتیکردووەتەوە خۆی بۆ پۆستەکە کاندید بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: پێشوازی لە شەڕ ناکەین بەڵام وەڵامی دەستدرێژی دەدەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا فەرماندەیەکی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دەستنیشان کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: پێشوازی لە شەڕ ناکەین بەڵام وەڵامی دەستدرێژی دەدەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا فەرماندەیەکی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دەستنیشان کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو






