فرۆشتنی گۆشتی حوشتر لە هەولێر قەدەغە دەکرێت

شەیری بکە لە:
فرۆشتنی گۆشتی حوشتر لە هەولێر قەدەغە دەکرێت

گۆشتی حوشتر هاوشێوەی گۆشتی مانگا، مەڕ و بزن لە ئایینی ئیسلام ڕێگە پێدراوە و حەڵاڵە، لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامیش گۆشتی حوشتر دەفرۆشرێت و دەخورێت

ئاڤا نیوز

 

فرۆشتنی گۆشتی حووشتر لە هەولێر قەدەغە دەکرێت؛ سەربڕخانەی هەولێر هۆکارەکەی بۆ نەبوونی قەسابی شارەزا و شوێنی تایبەت بۆ سەربڕینی ئەو ئاژەڵە دەگێڕێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: گۆشتی حوشتر هاوشێوەی گۆشتی مانگا، مەڕ و بزن لە ئایینی ئیسلام ڕێگە پێدراوە و حەڵاڵە، لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامیش گۆشتی حوشتر دەفرۆشرێت و دەخورێت، بەڵام شێوازی سەربڕینی لەگەڵ ئاژەڵەکانی دیکە جیاوازە، ئەو کەسەی حوشتر سەردەبڕێت دەبێت شارەزایی هەبێت لە شێوازەکە و بە هەستیارییەوە مامەڵە بکات.

 

نزیکەی مانگێکە فرۆشگایەکی تایبەت لە شاری هەولێر کراوەتەوە و گۆشتی حوشتر دەفرۆشێت، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا پێیان ڕاگەیاندووە: نابێت زیاتر ئەم کارە بکات و گۆشتی حوشتر بفرۆشێت.

 

لێدوانی فەرمی: ڕەنجبەر سابیر قەساب، ئەو کەسەی گۆشتی حوشتر دەفرۆشێت، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نزیکەی مانگێکە گۆشتی حوشتر دەفرۆشین و لە سەربڕخانەی هەولێر سەری دەبڕین، بەڵام لە سەربڕخانەی هەولێر پێیان ڕاگەیاندوووین لەبەر ئەوەی سیستمێکی تایبەتمان نییە بە سەربڕینی حوشتر و قەسابی شارەزامان نییە و حوشتر ئاژەڵێکە بۆنی خوێن دەکات؛ بۆیە سەربڕین و فرۆشتنی گۆشتی حوشتر قەدەغەیە.

 

ڕەنجبەر قەساب گوتیشی، تاوەکو ئێستا لەژێر چاودێریی حکومەت و سەربڕخانەی هەولێر حوشترمان سەربڕیوە و هیچ کەس ڕێگریی لێ نەکردووین، بەڵام ئێستا لەناکاو دەڵێن: قەدەغەیە و نابێت گۆشتی حوشتر بفرۆشی، ئێمە ناڕازین لەو بڕیارە داوا دەکەین پێداچوونەوە بە بڕیارەکە بکرێت یان شوێنی تایبەتمان بۆ دابین بکرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری سەربڕخانەی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئێستا بە شێوەی کاتی قەدەغەمان کردووە حوشتر سەرببڕێت و بفرۆشرێت، تاوەکوو لیژنەی فەتوا کۆدەبێتەوە و بڕیاری لەسەر دەدات، هاوکات شوێنێکی تایبەت و قەسابی شارەزامان نییە بۆ سەربڕینی حوشتر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ