سەرۆک بارزانی و مالیکی لە پیرمام کۆبوونەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی و مالیکی لە پیرمام کۆبوونەوە

ساتی گەیشتنی نووری مالیکی بۆ پیرمام و پێشوازی لێکردنی لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە

ئاڤا نیوز


نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای لە پیرمام لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە پیرمام کۆبووەوە.


چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەی یاسا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان، ئامانجیش لە سەردانەکەی گفتوگۆکردنە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ عێراق و داواکاری کورد بۆ ئەو پرۆسەیە، پێشتریش نووری مالیکی ڕاگەیاندبوو هاوڕایە لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن.

زانیاریی پەیامنێر: کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و نووری مالیکی  لە پیرمام بەڕێوەچوو.

کورستان حەسەن باسی لەوەشکرد، لە پیرمام گفتوگۆیەکی فراوان دەکرێت لە سەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پێشتریش نووری مالیکی ڕایگەیاندبوو کە بەردەوام پەیوەندی لەگەڵ سەرۆک بارزانی هەیە و ڕاوێژی پێدەکات، ئێستاش پێویستە لە نزیکەوە لەگەڵی کۆببمەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ