
منداڵێکی ئەفریقای باشوور لە کاتی خواردنەوەی شیردا
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی ناحکومیی سویسریی Public Eye، کۆمپانیای نەستەلە (Nestle) شەکری زیاتری کردووەتە ناو ئەو بەرهەمانەوە کە بۆ ئەفریقای ڕەوانە کردووە و ئەمەش تەندرووستیی منداڵانی خستووەتە مەترسییەوە و ڕێژەی قەڵەوی لەناویاندا زیاتر کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمپانیاکە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی بە گوێرەی دوو پێوەری جیا کاری کردووە و لە بەرهەمهێنانی ئەو بەرهەمە خۆراکییانەدا کە ڕوانەی ئەفریقای کردووە هاوشێوەی وڵاتانی دەوڵەمەند ڕەچاوی مەرجە تەندرووستییەکانی نەکردووە و ڕێژەیەکی زیاتر شەکری کردووەتە ناو شیر و سریلاک و خۆراکەکانی دیکەی منداڵانەوە و ئەمەش مەترسیی بۆ سەر تەندرووستییان درووست کردووە.
زانیاریی زیاتر: کۆمپانیا نەستەلە بە زیاترکردنی شەکر پێشێلی مەرج و ڕێنماییەکانی ساڵی 2022ـی ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی کردووە کە دەڵێت بەکاربردنی شەکر منداڵان دوچاری کێشەی تەندرووستیی دەکات.
ئەمەش بزانە: ژمارەیەک ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنیی ئەفریقا نامەیەکیان ئاراستەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە کردووە و تیایدا هاتووە "ئەگەر شەکری زیادکراو بۆ منداڵانی سویسری و ئەوروپی گونجاو نەبێت، ئەوا بۆ منداڵانی ئەفریقا و شوێنانی دیکەش گونجاو نییە." ئەوان هەر وەها نووسیویانە کە "هەموو منداڵان مافی یەکسانیان بۆ خۆراکی تەندرووست هەیە، بە بێ گوێدانە نەتەوە یان ڕەنگی پێستیان."
ژمارەکان وا دەڵێن: بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی نەخۆشیی قەڵەویی منداڵان لە ئەفریقا زیاتر بووە؛ بە جۆرێک کە ژمارەی منداڵانی قەڵەو لە خوار پێنج ساڵییەوە بە بەراورد بە ساڵی 1990 نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات





