ئەمریکا 40%ـی باجی گومرگی لەسەر قاوەی بەرازیلی هەڵگرت؛ نرخی قاوە لە جیهاندا دابەزی

شەیری بکە لە:
ئەمریکا 40%ـی باجی گومرگی لەسەر قاوەی بەرازیلی هەڵگرت؛ نرخی قاوە لە جیهاندا دابەزی

دیمەنی قاوە و نەخشەی بەرازیل

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ هەینی، نرخی قاوە لە جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ڕێژەی 40%ـی باجی لەسەر هاوردەکردنی کشتوکاڵی بەرازیل لەنێویاندا قاوە و کاکاو هەڵوەشاندەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕۆژی پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ 40%ـی باجی لەسەر بەرهەمە خۆراکییەکانی بەرازیلی هەڵوەشاندەوە کە بریتین لە گۆشتی مانگا، قاوە، کاکاو و میوە کە لە مانگی تەمموزدا بۆ سزادانی بەرازیل سەپاندبووی.

زانیاریی زیاتر: نرخی فرۆشتنی قاوە لە ئەمریکا لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بە ڕێژەی 40% بەرزبووەتەوە، بەشێکیش بەهۆی باجەوە بووە، هاوکات بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک هۆکارێکی سەرەکییە لە پشت دابەزینی جەماوەریی ترەمپ بۆ نزمترین ئاست لە دوای گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، لە هەفتەی ڕابردوو بەهەمان شێوە ترەمپ باجی گومرگیی لەسەر چەندین خۆراکی دیکە لە وڵاتانەوە کەمکردەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرازیل یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمهێنەرەکانی قاوە لە جیهاندا، نزیکەی یەک لەسەر سێی پێویستی قاوە بۆ ئەمریکا دابین دەکات کە گەورەترین بەکارهێنەری قاوەیە لە جیهاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ