
دیمەنی پێوەری زیرەکی ئاو
ئاڤا نیوز
داشکان لە نرخی پارەی مانگانەی ئاو بۆ ئەو هاونیشتمانیانە کرا کە پێشتر پێوەری ئاویان نەبەستووە یان وەک هاوبەشی ئاو خۆیان تۆمار نەکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: لەپێناو کەمکردنەوەی قەرزی کەڵەکەبووی کرێی ئاو لەسەر ئەو هاونیشتمانیانەی کە تاوەکو ئێستا وەک هاوبەشی ئاو خۆیان تۆمار نەکردبوو، بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان داشکاندنیان لە نرخی کرێی ئاو بۆ کرا.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بە ئامانجی کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو و سوودمەندبوونی ئەو هاووڵاتیانەی کە پێشتر پێوەری ئاویان نەبەستووە یان وەک هاوبەشی ئاو خۆیان تۆمار نەکردووە، ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان نرخی کرێی مانگانەی ئاو کەم دەکاتەوە بەشێوەی بڕاوە "مقطوع" بەم شێوەیە:
٠ بۆ ئەو هاونیشتمانیانەی نیشتەجێی سەنتەری شارە گەورەكانن، نرخی کرێی ئاو لە 45 هەزار دینار بۆ 20 هەزار دینار کەم دەکرێتەوە.
٠ بۆ ئەو هاونیشتمانیانەی لە دەرەوەی سەنتەری شارە گەورەكانن، نرخی کرێی ئاو لە 45 هەزار دینار کەم دەکرێتەوە بۆ 10 هەزار دینار.
٠ سەرەڕای ئەمەش دەتوانن لە هەمان کاتدا سوودمەندبن لە داشکانی 20%ـی نرخی کرێی ئاو کە بۆ سەرجەم هاوبەشان هەیە، بەمەش هێشتا نرخی کرێیەکەیان کەمتر دەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە ڕۆژی 24-11-2025 بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو و نووسینگەکانی کۆمپانیا ئامادەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی ئەو هاونیشتمانیانەی لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن، پێشووتر دووجار ئەم داشکاندنانە بۆ کرێی ئاو کرابوون، جارێک بۆ ماوەی دوو مانگ و جارێکیش بۆ ماوەی چوار مانگ، کە هاونیشتمانیەکی زۆر لێی سوودمەند بوون، بۆ جاری سێیەم داشکاندنەکە لە کرێی ئاو تاوەکو ڕۆژی 1-4-2026 بەردەوام دەبێت.
ئەمەش بزانە: لە ساڵی 2018 تاوەکو ساڵی 2021 بە بڕی 80 هەزار دینار مانگانە، لە ساڵی 2021 تاکو ئێستا بە بڕی 45 هەزار دینار مانگانە بەشێوەی بڕاوە "مقطوع"، کرێی ئاو بۆ ئەو هاووڵاتیانە ئەژمار دەکرا کە هاوبەشیان نەبوو یان پێوەری ئاویان نەبەستبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە






