ئەنجوومەنی ئیسلامیی عەلەوی داوای دەستوەردانی نێودەوڵەتیی بەپەلە لە حومس دەکات

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی ئیسلامیی عەلەوی داوای دەستوەردانی نێودەوڵەتیی بەپەلە لە حومس دەکات

گرژی و ئالۆزییەکان لە پارێزگای حومسی سووریا

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عەلەویی لە سووریا و دەرەوەی وڵات، داوای دەستوەردانێکی بەپەلە لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ڕاگرتنی "هێرشی دڕندانەی چەکداری" کە دوێنێ گەڕەکە عەلەوییەکانی لە شاری حومس کردە ئامانج.

چیرۆکی سەرەکی: لە کاردانەوەی کوشتنی ژن و مێردێک لە شارۆچکەی زێدل-ی عەلەوی نشین لە پارێزگای حومسی سووریا، گرژییەکی زۆر سەریهەڵدا و کاردانەوەی تووندی لێکەوتەوە و پشێوی گوازرایەوە بۆ گەڕەکەکانی دیکەی شاری حومس.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات "گەڕەکە عەلەوییەکان لە شاری حومس ڕووبەڕووی هێرشێکی دڕندانەی چەکداری بوونەتەوە کە لەلایەن چەند گرووپێکەوە ئەنجامدراوە و لەلایەن دەسەڵاتدارانی فەرمییەوە پشتیوانی کراوە."

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، "هێرشەکە بریتی بووە لە ترساندنی هاووڵاتیانی بێ چەک بە تەقەلێکردنی ڕاستەوخۆیان، سووتاندنی ماڵ و موڵک و شکاندنی دوکانەکانیان".

زیانە سەرەکییەکان: ئەنجوومەنەکە دەڵێت: "کوشتنی 2 هاووڵاتی و برینداربوونی لانیکەم 10 کەس" تۆمار کراوە، ئێستاش دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە داوای بەهاناوەچوون دەکەن و ترس و تووندوتیژیی بەردەوامە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنەکە، حکومەتی سووریای بە تەواوی بە بەرپرسیار دەزانێت لە ئاسایش و سەلامەتیی دانیشتووان و داوای "دەستوەردانی بەپەلە و خێرا بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشانە و پاراستنی هاووڵاتیان" و "ناردنی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی سەربەخۆ" دەکات.

بە تەنیشت ئەو بابەتەوە: ئیدارەی فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆ لە حومس وادەی قەدەغەی هاتووچۆی تاوەکو کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە چەند گەڕەکێکی شارەکە درێژکردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ