
بەرزکردنەوەی خێرایی ڕێگەپێدراو
ئاڤا نیوز
لە ڕێگای هەولێر – کەرکووک، لە بەرزە پردی شەقامی 100 مەتری تا بەرزە پردی شەقامی 120 مەتری، خێرایی ڕێگەپێدراو لە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک بۆ 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک بەرز کرایەوە.
وێنە گەورەکە: شەقام و ڕێگاکان لە ناوەوە و دەرەوەی شارەکان، بەپێی قەرەباڵغییان و بە ئامانج کارئاسانی لە هاتووچۆی هاونیشتمانیان، بەردەوام بە ئەندازەی نوێ ڕێکخستنیان بۆ دەکرێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، کە خێرایی ڕێگەپێدارو لە ڕێگای هەولێر- کەرکووک، لە بەرزە پردی چوارڕیانی جیهان لە شەقامی 100 مەترییەوە تا بەرزە پردی 120 مەتری، لە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک بۆ 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک بەرز کرایەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 24-11-2025، لە کاتژمێر شەشی ئێوارە دەچێتە باری جێبەجێ کردن.
لێدوانی فەرمی: سروە یاسین، بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤای گوت: هەر شەقامێک گۆڕانکاری لە خێرایی بکرێت، هێمای هاتووچۆ بۆ دادەنرێت، پێویستی بە هەر ڕێکارێک هەبێت بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ئەو شەقام و ڕێگایانە، بۆی ئەنجام دەدەین.
باکگراوند: ڕۆژی شەممەی ڕابردوو 22-11-2025 لە جووتسایدی لاوان لە هەولێر، بەهەمان شێوە خێرایی ڕێگەپێدراو لە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک بۆ 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک بەرز کرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





