سەرۆکوەزیرانی کوردستان کارگەیەکی بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەک دەکاتەوە
- کوردستان
- 26 تشرینی دووەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە شاری هەولێر بەردی بناغەی بەشی دووەمی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەک و تابلێت (زێڕین2) دادەنێت، کە دەبێتە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ سەدان گەنج.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بایەخی زۆر دەدات بە دروستکردنی ژێرخانێکی ئابووریی بەهێز و پێدانی دەرفەتی کارکردن و پێشخستنی تەکنەلۆژیا، لەم ڕوانگەیەوە ئەمڕۆ 2025-11-26، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی کارگەی تەکنەلۆژیای زێڕین 2 دادەنێت کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەک و تابلێت لە هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت، ساڵی ڕابردوو بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەک لە شاری هەولێر دەستیپێکرد، پرۆژەکە هی وەبەرهێنەر و دەستی کاری ناوخۆییە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاییەکی چینی، ئێستا خواستێکی زۆر لەسەر مۆبایلەکە هەیە و هەناردەی چەند وڵاتێکی عەرەبی دەکرێت، بۆیە پرۆژەکە فراوان دەکرێت و وەکو کارگەیەکی پێشکەوتوو و سەردەمی بەردی بناغەی دادەنرێت، بەشێوەیەک کە کارگەی هاوشێوە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە بوونی نییە.
زانیاریی زیاتر: كارگهکە به یهكهمین چالاكی بهرههمهێنانی ئهلیكترۆنی و مۆبایل و تابلێتی زیرهك دادهنرێت لهسهر ئاستی ناوچهكه کە به دهست و پهنجهی گهنجانی كوردی دهرچووانی زانكۆ و پهیمانگاكانی كوردستانە. بە دانانی بەردی بناغەی کارگەی تەکنەلۆژیای زێڕین 2 بۆ فراوانکردنی پرۆژەی بەرهەمهێنانی تابلێت و مۆبایلی زیرەک، دەبێتە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ نزیکەی 400 گەنج، توانای بهرههمهێنانی مانگانهی دەگاتە سهرووی 100 هەزار مۆبایل و تابلێت زیرهك.
ئەمەش بزانە: ئەمڕۆ لەگەڵ دانانی بەردی بناغەی کارگەی تەکنەلۆژیای زێڕین 2، نوێترین ڤێرژنی مۆبایلی زیرەک ڕادەگەیێنرێت و پێشکەشی سەرۆکوەزیران دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





