
کاروان کەلاری، بەڕێوەبەری ڕادیۆی کازیوە
ئاڤا نیوز
لە شەوی ڕابردووەوە هێزەکانی ئاسایش بەشی ئۆپەراسیۆنی یەکێتی ڕۆژنامەنووسێکیان لە کەرلار دەستگیرکردووە و تاوەکو ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ئاشکرا نەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر شەشی ئێوارە ڕۆژی سێشەممە 25-11-2025 هێزێکی ئەمنی یەکێتی لە قەزای کەلار، کاروان کەلاری، بەڕێوەبەری ڕادیۆی کازیوەی دەستگیرکردووە، ئێستا مۆبایلەکەی کووژاوەتەوە و هیچ سۆراغێکی نییە.
لێدوانی فەرمی: حوسێن کەلاری، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی بە ئاڤای گوت، "کاروان کەلاری لە لایەن هێزەکانی ئاسایش بەشی ئۆپەراسیۆنەوە دەستگیرکراوە ئێستا لە سلێمانیە، هێزە ئەمنییەکانی ئەو سنوورە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ناخەنەڕوو، تەنیا ئەوە دەڵێن کە ڕەوانەی سلێمانی کراوە."
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای دەستگیرکردنی کاروان کەلاری، کازیوە میدیا ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە، "بە نیگەرانی زۆرەوە ئاگادارتان دەکاتەوە کە کاروان کەلاری، ڕۆژنامەنووس و بەرپرسی کازیوە میدیا، لە ڕۆژی 25ی 11ـی 2025، لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەوە بێسەروشوێنە، کازیوە میدیا و خانەوادەکەی هیچ زانیارییەکیان لەبارەی شوێن یان دۆخی تەندروستی نییە.
کازیوە میدیا داوا لە هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە دەکات "دەستبەجێ دەست بە گەڕان و لێکۆڵینەوە بکەن و پاراستنی گیان و سەلامەتی کاروان کەلاری دەخەینە ئەستۆیان، ئێمە لە کازیوە میدیا هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و میدیاییەکان لەم دۆخە ئاگادار دەکەینەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئێران هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق بە تەواوی ڕاگرت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا چەند داواکارییەک لە هەسەدە و دیمەشق دەكەن
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک چالاکی درێژترین کەزی بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
عێراق زیندانیی تایبەت بۆ چەکداری داعش لە دەرەوەی شارەکان تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئێران هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق بە تەواوی ڕاگرت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا چەند داواکارییەک لە هەسەدە و دیمەشق دەكەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات






