وەزارەتی ئەوقاف وادەی تەواوکردنی مامەڵە و پارەدانی حاجیانی درێژکردەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی ئەوقاف وادەی تەواوکردنی مامەڵە و پارەدانی حاجیانی درێژکردەوە

ژمارەیەک حاجی کوردستان لەکاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەج

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و نەفەوتانی مافی ئەو هاووڵاتییانەی ناویان دەرچووە، بڕیاردرا وادەی ڕاییکردنی مامەڵەکان و پێدانی تێچووی حەج بۆ ماوەی هەفتەیەک درێژ بکرێتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی فەرمی وەزارەتەکە، لەسەر ڕاسپاردەی د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بڕیاردراوە دەرفەتێکی زیاتر بەو کەسانە بدرێت کە تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە ڕێکارەکان تەواو بکەن.

 

بۆچی گرنگە: پێشتر بڕیاربوو ڕۆژی پێنجشەممە، 27-11-2025، کۆتا وادە بێت بۆ وەرگرتنی مامەڵەکان، بەڵام بەپێی بڕیارە نوێیەکە، وادەکە درێژکرایەوە بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، ڕێکەوتی 04-12-2025.


هەنگاوی داهاتوو: بۆ ئەم مەبەستە، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە ئاگاداری سەرجەم نووسینگەکانی لە شار و ئیدارە سەربەخۆکان کردووەتەوە، کە ڕۆژانە لە کاتژمێر 08:30ی بەیانی تاوەکو 04:00ی ئێوارە پێشوازی لە حاجیان بکەن و مامەڵەکانیان ڕایی بکەن، تاوەکو مافی گەشتکردنیان بۆ فەریزەی حەج نەفەوتێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ