نێچیرڤان بارزانی: هێرشەکەی سەر کۆرمۆر هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ڕووداوی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەڵێت "ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراقە ڕێكارى پێویست و کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ لێپێچينه‌وه و سزادانى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه."
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لە ئەنجامدا ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی غاز کەوتەوە، هێرشەکە هەرچەندە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 80% کەم بووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕووداوی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر هاتە دەنگ و دەڵێت، "به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستييه ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو كرايه سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر. ئه‌م هێرشه دژى ژێرخانی ئابوورى و خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌كانی عێراق و هەرێمى كوردستانه و هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ڕاسته‌وخۆيه له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات.
زانیاریی زیاتر: سەرۆک هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و دامه‌زراوه ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌کانه و پێويسته به زووترین كات هه‌وڵی جددی بده‌ن و ڕێكارى پێویست و کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ لێپێچينه‌وه و سزادانى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه و ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

حكومەتی ئەڵمانیا پشتیوانیی ئەنجامدانی یاریی دۆستانەی نێوان دهۆك و شتوتگارت دەكات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دادگایی‌کردنی فەزڵ شاکر بۆ مانگی شوبات دواخرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە لاهای باس لەو تاوانانە دەکرێت کە بەرامبەر بە کورد کراون
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی ڕەوتی حیکمە: 12 کەس بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندیدن





