ئاڤا نیوز
چالاکوانێکی دیاری شاری هەڵەبجە، وەک تاکە نوێنەری عێراق و هەرێمی کوردستان، خەڵاتی جیهانیی دروستکەری گۆڕانکاری بۆ ساڵی 2025 بەدەستهێنا. خەڵاتەکە لەلایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ژنانەوە دەبەخشرێت.
چیرۆکی سەرەکی: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ژنان کە بنکەی سەرەکی لە واشنتنە، لیستی براوەکانی بۆ ساڵی نوێ ئاشکرا کرد. تێیدا هێرۆ وەکیل، خەڵاتی جیهانیی دروستکەری گۆڕانکاری بۆ ساڵی 2025 بەدەستهێنا.
لە کێبڕکێی ئەمساڵدا، 27 کەسایەتی لە سەرانسەری جیهانەوە کاندید کرابوون، هێرۆ وەکیل وەک ژنێکی کورد توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و لە ڕێوڕەسمێکدا لە وڵاتی یۆنان خەڵاتەکەی پێ بەخشرا.
لێدوانی فەرمی: هێرۆ وەکیل بە ئاڤای ڕاگەیاند: "لە هەموو جیهاندا 27 کەس کاندید کرابوون و لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان تەنیا من دەستنیشان کرام. سوودی ئەم خەڵاتە ئەوەیە کە براوەکان بێ بەرامبەر دەبنە ئەندامی ئەم تۆڕە جیهانییە و دەتوانن بەشداری هەر خولێک بکەن کە لە جیهاندا بۆ مافەکانی ژنان دەکرێتەوە."
بۆچی گرنگە: جگە لە پاڵپشتی دارایی، ئەم خەڵاتە دەبێتە هۆی ئەوەی پڕۆژەی گرنگ و تایبەت بە ژنان بهێندرێتە شاری هەڵەبجە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





