حكومەتی ئەڵمانیا پشتیوانیی ئەنجامدانی یاریی دۆستانەی نێوان دهۆك و شتوتگارت دەكات
- هەواڵ
- 26 تشرینی دووەم

سەردانی پارێزگاری دهۆک بۆ یانەی شتوتگارت
ئاڤا نیوز
هەوڵەكان لەپێناو ڕێكخستنی یارییەكی دۆستانە لەنێوان هەردوو یانەی دهۆك و شتوتگارتی ئەڵمانی چڕ دەكرێنەوە، حكومەتی ئەڵمانیاش پشتیوانیی ئەو داواكارییە دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: ئێستا د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك بە سەردانێكی فەرمی لە هەرێمی بادن-ڤووتەمبێرگە لە ئەڵمانیا، چەندین كۆبوونەوە و دیداری گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمەكە و حكومەتی فیدراڵیی ئەڵمانیا كردووە، ئەمڕۆش لەگەڵ فلۆریان هاسلەر، وەزیری یەكەمی هەرێمی بادن-ڤووتەمبێرگ بۆ كاروباری ئەنجوومەنی وەزیران كۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزیری هەرێمی بادن-ڤووتەمبێرگ بۆ كاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا، سەردانی یانەی شتوتگارتمان كرد، هەوڵەكان بۆ ڕێكخستنی یارییەكی دۆستانە لەنێوان یانەی دهۆك و یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی بەردەوامن، حكومەتی ئەڵمانیاش پشتیوانیی بەڕێوەچوونی ئەم یارییە دەكات و داواشكراوە، شاندێكی یانەكە سەردانی پارێزگای دهۆك بكەن.
زانیاریی زیاتر: ڕێككەوتنی فەرمی لەنێوان پارێزگای دهۆك و هەرێمی بادن-ڤووتەمبێرگی ئەڵمانی واژۆ كراوە، یەكێك لە بڕگە سەرەكییەكانی ڕێككەوتنەكە، هاریكاریكردنە لە سێكتەری وەرزش لەپێناو سوودوەرگرتن لە ئەزموونی دەوڵەمەندی ئەڵمانیا.
باكگراوند: یانەی دهۆك بە بردنەوەی نازناوی كۆپی یەكەمی جامی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو لە ساڵی ڕابردوودا، لەپاڵ بردنەوەی چەندین نازناو و پاڵەوانیەتیی ناوخۆی عێراق، ئێستا ناوێكی گەورەی جیهانی وەرزشە، بۆیە یانەیەكی گەورە و ناوداری هاوشێوەی یانەی شتوتگارت كە لەسەر ئاستی جیهان و ئەڵمانیا ناسراوە، بە ئەگەرێكی زۆرەوە بە داواكارییەكەی هەڵۆ زەردەكانی شاخ ڕازی دەبێت و لە ئاییندەیەكی نزیكدا ئەو مێژووە دەنووسرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






