قوباد تاڵەبانی: هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لەلایەن هێزی دەرەوەی دەوڵەت چیتر قبوڵکراو نییە
- کوردستان
- 27 تشرینی دووەم
شەیری بکە لە:

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
قوباد تاڵەبانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر بە تاوانێکی "تیرۆرستیی گەورە" ناودەبات و دەڵێت، بەردەوامی ئەم هێرشانە لەلایەن هێزی دەرەوەی دەوڵەت چیتر قبوڵکراو نییە. قوباد تاڵەبانی بە ئەرکی حکومەتی عێراقی دەزانێت کە ئەوانەی لە پشت ئەم هێرشەوەن بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی چوارشەممە هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە گڕی گرتوو و هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا، دوای ڕووداوەکەش وەزارەتی کارەبا بڵاوی کردەوە بەهۆی هێرشەکەوە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان دەڵێت، هێرشکردنەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، تاوانێکی تیرۆریستی گەورە و بە ئامانجگرتنی ژیان و گوزەرانی رۆژانەی خەڵک و ژێرخانی ئابووریی کوردستان و هەموو عێراقە. چەند بارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە بۆسەر ژێرخانی ئابووریی کوردستان پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و پێویستی بە هەنگاویی کردەییە.
زانیاریی زیاتر: قوباد تاڵەبانی بە ئەرکی حکومەتی فیدراڵی دەزانێت کە "بە خێرایی بکەران و ئەوانەی لە پشت ئەم هێرشەوەن بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکات و رووبەڕووی سزا و لێپرسینەوەی یاساییان بکاتەوە".
جێگری سەرۆکوەزیران هەروەها جەخت دەکاتەوە کە "بەردەوامی ئەم جۆرە هێرشانە لەلایەن گرووپ و هێزی دەرەوەی دەوڵەت چیتر قبوڵکراو نییە و ناسەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لێ دەکەوێتەوە. هەربۆیە هەنگاوی سەرەکیی حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت کۆتاییهێنان بەم دۆخە و سزادان و کۆکردنەوەی گروپ و هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی دەوڵەت بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 13 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





