ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: دادگا خۆی لە کاندیدکردنی سەرۆکوەزیران بەدوور دەگرێت
- عێراق
- 27 تشرینی دووەم

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕەتی دەکاتەوە ناوی دادگا وەک دامەزراوە یان وەک کەسایەتی لە گفتوگۆکانی تایبەت بە کاندیدکردنی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکوەزیرانی داهاتوودا بەکاربهێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری پازدەیەمین کۆبوونەوەی خۆی بە سەرۆکایەتی دادوەر د. فایەق زێدان بەڕێوەبرد. لە کۆبوونەوەکەدا، ئاماژە بە ڕۆڵی دادگا لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە کاتی دەستووریی خۆیاندا کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنەکە دووپاتی کردەوە، "هیچ پشتگیریکردن یان بۆچوونێک"ـی نییە لەسەر هیچ کەسایەتییەکی دادوەری یان جێبەجێکار یان سیاسی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران، چونکە ئەمە کاروباری تایبەتە بە پارتە سیاسییەکان و هیچ پەیوەندییەکی بە دادگاوە نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنەکە داواکاری پێشووی لە پارت و هێزە سیاسییەکان دووپات کردەوە بۆ ڕێزگرتن لە کاتە دەستوورییەکان لە پێکهێنانی دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





