
دیمەنی شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
لەماوەی هەفتەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، خێرایی ڕێگەپێدراوی لە چەند شەقامێکی هەولێر بەرزکردووە بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ڕزگاربوون لە خنکانی شەقامەکان.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر زۆربەی شەقام و ڕێگاکانی بە کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی کۆنتڕۆڵ کردووە، هاوکات بۆ ئەوەی قەرەباڵەخی و خنکانی هاتووچۆ دروست نەبێت، لە تونێڵی پیرمام و دوو شەقامی ناوەوەی هەولێر، خێرایی ڕێگەپێدراوی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بەرز کردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لە سێ کاتی جیاجیادا بڵاویکردووەتەوە، خێرایی ڕێگەپێدراوی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە چەند شوێنێک بەمشێوەی خوارەوە بەرز کرایەوە:
- خێرایی ڕێگەپێدراو لە شەقامی 100 مەتریی ڕێگای هەولێر - کەرکووک تاوەکو شەقامی 120 مەتری، 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک بۆ 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک بەرزکرایەوە.
- خێرایی ڕێگەپێدراو لە شەقامی 100 مەتریی ڕەشکین تاوەکو فەرماندەیی زێرەڤانی، 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک بۆ 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک بەرزکرایەوە.
- خێرایی ڕێگەپێدراوی تونێلی پیرمام، 70 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک بۆ 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک بەرزکرایەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






