پێشەوا هەورامانی: لە چەند کاتژمێری داهاتوو دەزانین کەی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
- هەواڵ
- 27 تشرینی دووەم

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو هێرشەی کە دوایین جار کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، دەبێتە یازدەهەمین جار کە بە درۆن هێرش دەکرێت، بەڵام ئەمجارەیان جیاواز لە جارانی پێشوو، زیانی زۆری بە خەزانی غاز گەیاندووە.
چیرۆکی سەرەکی: لەمساڵدا دووەمجارە بە چڕی هێرش دەکرێتە سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان، بەهۆەوە زیانێکی زۆر بەر خەزانی غاز کەوتووە و نزیکەی سێ هەزار مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕۆژێکدا دابەزیوە، بەمەش ڕێژەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کەم بووەوە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە لەلایەن حکومەتی فیدراڵ گەرەنتی بدرێت ئەم کارە دووبارە نابێتەوە، هاوکات ناو و لایەنی پاڵپشتیکاریی ئەوانەش کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە ئاشکرا بکرێت و تووندرین سزا بدرێن.
پێشەوا هەورامانی لە ڕاگەیێنراوەکە ئەمانەشی خستووەتەڕوو:
- تیمەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدرێژایی ئەمڕۆ لە دوای ڕووداوەکە سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکەن و بەیانی بە دیاریکراوی ڕوون دەبێتەوە کە چەند کاتمان پێویستە بۆ ئەوەی بزانین کەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی دەکەینەوە، بەڵام هەوڵی تەواو دەدەین شەو و ڕۆژ کاربکرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە و کارە گەورەکانی ناگەڕێتە دواوە، داهاتووی ئێمە بەکاری ترسنۆکانە لەناو نابرێت و ڕووناکی بەسەر تاریکی سەردەکەوێت، ئیرادە و خەونی میللەتی ئێمە بۆ بوونیادنان لە ئارەزووی تێکدەرانەی تاریک پەرستان گەورەترە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە






