خزمەتگوزارییەکی بانکی لە عێراق بە هۆی بلاک فرایدەیەوە لەکار دەکەوێت
- هەواڵ
- 28 تشرینی دووەم

خزمەتگوزاریی بانکی سوپەر کی عێراقی
ئاڤا نیوز
لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆفەرەکانی بلاک فرایدەی (هەینیی ڕەش)، ئەپڵیکەیشنی "سوپەر کی" (Super QI) لەناکاو لەکارکەوت و ئەمەش شەپۆلێک لە ڕەخنە و ناڕەزایەتیی بەکارهێنەرانی لێکەوتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند ڕۆژێکە ئەپڵیکەیشنی "سوپەر کی" بانگەشە بۆ ئۆفەرێکی تایبەت دەکات، ئەویش کڕینی باڵانسی هەردوو کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و زەین بە بەهای 25 هەزار دینار بەرامبەر تەنیا دوو هەزار دینار، بڕیاربوو ئۆفەرەکە لە کاتژمێر 12ـی شەو تا دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 28-11-2025 بەردەوام بێت.
ئهوهی ڕوویدا: سەرباری ئەو هەڵمەتە ڕیکلامییە گەورەیەی بۆ ئۆفەرەکە کرابوو، بەکارهێنەران تووشی شۆکبوون کاتێک لەگەڵ دەستپێکردنی کاتی دیاریکراو، ئەپڵیکەیشنەکە لەکارکەوت و نەیانتوانی هیچ باڵانسێک بەو نرخە دیاری کراوە بکڕن، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
ئهوهی لهبارهیهوه دەگوترێت: بەکارهێنەران داوا لە کۆمپانیای جێبەجێکاری ئەپڵیکەیشنەکە دەکەن هۆکاری ئەم لەکارکەوتنە ڕوونبکاتەوە و کێشەکە چارەسەر بکات، بەتایبەتی لەکارکەوتنی ئەپەکە لەو ساتانەدا ڕوویدا بەشداربووان چاوەڕێی دەستکەوتنی ئەو ئۆفەرە بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت




