وەزارەتی کارەبای عێراق: هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق بەتەواوی وەستا
- هەواڵ
- 28 تشرینی دووەم

بۆری گواستنەوەی غاز و ئاڵای وڵاتی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت، ماوەی سێ ڕۆژە بەهۆی چاکسازییەوە هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق بەتەواوی وەستاوە و چوار ڕۆژی دیکە دەستپێدەکاتەوە، بۆ ئەوەی کارەبا کەم نەبێتەوە پەنا بۆ سووتەمەنیی یەدەگ براوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی، لایەنی ئێرانی بە بروسکەیەک وەزارەتی کارەبای عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە بە هۆی کاری چاکسازی لە بۆریی گواستنەوەی غاز لەناو خاکی ئێران، هەناردەی غاز بۆ ماوەی هەفتەیەک بەتەواوی دەوەستێت، تاوەکو ئێستا سێ ڕۆژ بەسەر وەستانی غازەکەدا تێپەڕیوە و بڕیارە دوای چوار ڕۆژی دیکە و تەواوبوونی چاکسازییەکان، هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە.
لێدوان فەرمی: ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: وەزارەتی کارەبا بۆ ئەوەی ڕێگە لە کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بگرێت، پەنای بۆ بەکارهێنانی سووتەمەنیی بەدیلی خۆماڵی بردووە بۆ وێستگەکان، بەڵام ئەم چارەسەرە وێستگەکانی (مەنسورییە، سەدری غازی و بەسمایە) ناگرێتەوە، چونکە ئەو وێستگانە تەنیا لەسەر غاز کار دەکەن."
باکگراوند: عێراق بۆ بەگەڕخستنی دوو لە سەر سێی وێستگەکانی کارەبا، پشت بە هاوردەی غازی ئێرانی دەبەستێت و ئەمریکاش بەردەوامە لە گوشارەکانی تاوەکو عێراق لە دابینکردنی وزە سەربەخۆ بێت، بۆیە بەخشینەکانی کڕینی غازی ئێرانی لەسەر عێراق هەڵگرت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی: بڕیارماندا مالیکی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران بمێنێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات




