
دیمەنی شاری بانە
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیاری بڵاوکراوەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، هەركەس ڕەخنە لە بێ ئاوی بگرێت و لە ڕاگەیاندنەكان قسە بكات، لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەكان هەڕەشەی لێ دەكرێت، هاوكات دامەزراوە ئەمنییەكان هەڕەشە لە هەرجۆرە چالاكییەكی ڕاگەیاندن سەبارەت بە كەمئاوی دەكەن و باسكردنی دۆخی ئاویان قەدەغە كردووە.
چیرۆكی سەرەكی: زیاتر لە 72 كاتژمێرە، قەیرانێكی سەختی بێ ئاوی شاری بانەی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان گرتووەتەوە، لایەنە حكومیە پەیوەندیدارەكانیش تاكو ئێستا هیچ زانیارییەكی ڕوونیان بە هاووڵاتیان نەداوە لەسەر كێشەكە، تەنانەت هەرجۆرە باسكردنێكی گرفتەكە، قەدەغە كراوە.
بڵاوكراوەی فەرمی: ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو كە بایەخ بە پرسی مافەكانی مرۆڤ دەدات لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، سەرەڕای قەیرانی بێ ئاوی، دامەزراوە ئەمنییەكان هەڕەشە لە هەرجۆرە چالاكییەكی ڕاگەیاندن دەكەن و بڵاوكردنەوەی هەرجۆرە ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بێ ئاوی قەدەغە کردووە، و ئازادیی ڕادەربڕینیان سنووردار كردووە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاپۆرتەكەی ههنگاو، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان لەسەر ڕۆژنامەنووسان و بەڕێوەبەرانی پەیجە هەواڵییەکانی شاری بانە زیاد بووە و ژمارەیەک لەوان جگە لە وەرگرتنی پەیامی هەڕەشەئامێزی تەلەفۆنی، بانگ کراون بۆ ئەوەی خۆیان لە بڵاوکردنەوەی هەرجۆرە ڕاپۆرتێک لەسەر قەیرانی ئاو دووربخەنەوە، بەپێچەوانەوە؛ ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی دادوەری و ئەمنی دەبنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






