سەرۆک بارزانی لە وەسفی مەلای جزیری: ئەستێرەیەکی گەشە و هیچ کات ئاوا نابێت
- کوردستان
- 29 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لەکاتی بەشداریکردن لە سیمپۆزیۆمی مەلای جزیری لە جزیری بۆتان گوتی، لە تەکیەی بارزان لە حزوری مەولانا شێخ ئەحمەدی بارزانی، هەمیشە شیعرەکانی مەلای جزیری دەخوێنرایەوە.
وێنە گەورەکە: چوارەم سیمپۆزیۆمی مەلای جزیری لە شرناخی باكووری كوردستان بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ شەممە 29-11-2025، دووەم ڕۆژی چالاكییەكەیە، سەرۆك مەسعود بارزانی بەشداری سیمپۆزیۆمەکەی کرد و وتارێکی پێشکەش کرد.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، مەلای جزیری سەرقافڵەی ڕێگای حەق بوو، ئەو 70 ساڵ ژیا، 70 ساڵی پڕ خێر و بەرەکەت، پڕ لە مەعریفە و زانین. گووتیشی، مەلای جزیری لەبواری تەسەوف لە مەقامێکی زۆر بەرزدا بوو، لە فەلسەفەشدا شۆڕەسواربوو، شیعرەكانیشی هیچ كاتێك كۆن نابن، ئاستی بەرز و گەورەیی ئەو دەردەخات.
زانیاریی زیاتر: سەرۆک بارزانی، مەلای جزیری بە ئەستێرەیەکی گەش ناوزەد کرد کە "هیچ کات ئاوا نابێت". دەستخۆشیشی لە زانکۆی شەرناخ کرد کە ساڵانە ئەم کۆنفرانسە ساز دەکات، ئامادەبوونیشی لەم ڕێوڕەسمە بە ڕۆژێكی "زۆر خۆش وەسف کرد لە ژیانیدا".
سەرۆک بارزانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوەش کرد، لە تەکیەی بارزان لە حزوری مەولانا شێخ ئەحمەدی بارزانی، هەمیشە شیعرەکانی مەلای جزیری دەخوێنرایەوە، بۆمان دەرکەوت چ نزیکییەکی ڕوحی لەنێوانیان هەبووە، چونکە ڕێگای حەق و حەقیقەت یەکە. سەرۆک بارزانی نموونەی شیعێرێکی مەلای جزیری هێنایەوە کە دەڵێت: "د ئەسڵدا هەمی ئاڤە، چ ئاڤە چ جەمەد"، واتا لە بنەڕەتدا هەمووی هەر ئاوە، ئاو یان سەهۆڵ".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە






