ئۆجەلان دوو مەرج بۆ تێکەڵبوونی هەسەدە بە ئیدارەی نوێی سووریا دادەنێت
- هەواڵ
- 29 تشرینی دووەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
گوڵستان کڵچ کۆچیغیت، ئەندامی دەمپارتی لە شاندی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا دەڵێت: ئۆجەلان بە پێویستی زانیووە کورد، تورکمان و چەرکەزەکان و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا؛ دوای خۆڕێکخستنیان لە چوارچێوەی کۆمۆن، ئەنجوومەن و کۆمەڵی مەدەنی و بە تایبەتمەندییەکانی خۆیانەوە لەگەڵ سیستەمی حوکمڕانی سووریا یەک بگرن و بەبێ دیموکراسییەتیش ئەمە بەدی نایەت.
وێنە گەورەکە: دوای تێپەڕینی چەند ڕۆژێک بەسەر سەردانی شاندە سێ کەسییەکەی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی بۆلای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، گوڵستان کڵچ کۆچیغیت کۆتایی بەو مشتومڕانە هێنا کە لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە لە میدیاکانی تورکیا بڵاو دەکرانەوە.
لێدوانی فەرمی: گوڵستان کڵچ کۆچیغیت، ئەندام لە شاندەکە و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەمپارتی لە پەرلەمانی تورکیا لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا دوا و ئاماژە بەوە دەدات دۆخی سووریا و چارەنووسی هێزەکانی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەر تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بووە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەو پەرلەمانتارەی دەمپارتی ئاماژە بەوە دەدات ئۆجەلان هۆشداری داوە لەوەی ئەگەر دیموکراسیی ڕاستەقینە لە سووریا بەدی نێیەت، ئیدارەی ئەحمەد شەرع'یش وەک ئیدارەی بەشار ئەسەد دەبێتە دیکتاتۆری، ئەمەش خۆشگوزەرانی و ئارامی بۆ سووریا بەدی ناهێنێت.
پێویستە ئەمەش بزانیت: کۆچیغیت سەرنجی خستە سەر ئەوەی ئۆجەلان تێکەڵبوونی هەسەدەی لەگەڵ حکومەتی سووریا و پابەندبوون بە ڕێککەوتنی 10ی ئاداری بە پێویست زانیووە و ئەمەی گرێ داوە بە دیموکراسیبوونی ئیدارەی سووریا و وتوویەتی: "دەکرێت هێزە چەکدارەکان لەگەڵ سوپا یەک بگرن، بەڵام لە هەمان کاتدا پێویستە هێزەکانی ئاسایشی خۆجێی بمێننەوە و ئەوان سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت





