
لەوەتەی مێژووی مرۆڤایەتی هەیە بەرەیەک بە ئاراستەی ئاوەدانی، ڕووناككردنەوەی ژیان، خۆشگوزەرانی و خزمەت هەنگاو دەنێت و بیر دەكاتەوە، بەرەیەكیش چەقبەست و هیچ لەبارا نەبوو، بگرە زیانبەخش و وێرانكەری ژیان و تێكدەری ئاوەدانین.
ئەم بەرەیە بەرەی تاریكیە و بەرەی یەكەمیش بەرەی ڕووناكی و ئاوەدانییە، خوداش لەگەڵ ئەوەبەرەیەدایە كە ڕووناكی و ئاوەدانی دێنێت و دەستی خزمەت پێشكەش دەكات، خۆشبەختی بۆ ئەو كەسەی لەگەڵ بەرەی ڕووناكی و ئاوەدانیدایە (يَهْدِي اللَّهُ لِنُورِهِ مَن يَشَاءُ ۚ).
ئەگەر تەماشای ناوچەكەی خۆشمان بكەین وردە وردە وێنەی ئەم دووبەرەیە خەریكە ڕوون دەبێتەوە. لەو كاتەی حكومەتی كوردستان بەهەمو شێوەیەك دەیەوێت خزمەتی خەڵك بكات، كوردستان پێشبخات، ئاوەدانی بێنێتە بوون و ماڵەكان بە وزەی كارەبای تەندروست و پاك ڕووناك بكاتەوە، دەبینین هەر لەبەری ئەولا، لەناو تاریكیەوە كەسانێك هەن دڵیان بەم پێشكەوتن و ئاوەدانیە خۆش نییە و بە چەندین ڕێگەی جیاواز دەیانەوێت ئەم كاروانی ئاوەدانی و ڕووناكیە ڕابگرن، ئێرەش وەك ئەوێ لێ بكەنەوە.
بە سزای ئابووری، هێرشی سەربازی، فشاری دارایی و بڕینی بودجە و مووچە و بەدەیان شێواز ویستیان كوردستان لەبەرەی ئاوەدانی و پێشكەوتن و زانستەوە ڕاكێشنە ناو بەرەی تاریكی و بێكاری و جەنگ و ماڵ وێرانی، بەڵام نەیانتوانی، بۆیە بەناچاری دەستیان بۆ قیزەونترین ڕێگا برد كە لێدانی ڕاستەوخۆیە لە سەرچاوەی وزەی كوردستان و تەقاندنەوەی، ئەمە چییە جگە لە عاشقبوون بە تاریكی؟
هەركەس كەمێك ورد بێتەوە و هاوكێشەكان جوان لێكبداتەوە بە چاوی خۆی ئەو هەقیقەتە دەبینێت كە ئەمڕۆ كوردستان لەبەرەی ئاوەدانی و ڕووناكی و خزمەتكردن و كاردایە نەك بەرەی سەرگەردانی و ماڵوێرانكردنی خەڵك و لەناوبردنی ژیان. بەڵام ئایا بەرەی تاریكپەرستان لێدەگەڕێن ئەم كاروانی ئاوەدانی و ئەم نیەت و بەرنامەی خزمەتە هەروا بە سانایی تێپەڕ ببێت؟
بێگومان بەرەی تاریكی كە وەك شەمشەمەكوێرە عاشقی تاریكی و وێرانەیی و نەبونی ئاوەدانی و سەروەرنەبوونی یاسان و ئەهلی فەوزا و تێكدانن، وەك ئەوەی كە خۆیان ناتوانن هیچ پێشكەش بكەن، قبووڵی ناكەن كوردستانیش لەسەر دەستی بەرەی ڕووناكی ببێتە خاوەنی ئەم دەستكەوتانە و نمونەی پێشكەوتن و درەوشانەوە لە ناوچەكەدا.
ئەوەی مەسرور بارزانی لەم چەند ساڵەدا هێنای بۆ بەرەی تاریكی شۆك بوو، هەوڵی زۆریاندا پرۆژەكانی لەناو ڕای گشتیدا بشكێنن بەڵام نەیاتوانی و پەیامی ڕاستگۆیی و مكوڕیی ئەم سەرۆكە لە كارەكانیدا گەیشتە هەمو خەڵك، خەڵك تێگەیشتن كە بەڵێ مەسرور بارزانی ئاوەدانی و بەرەو پێشچوونی دەوێ و مكوڕیشە لەسەری، بۆیە بە ناچاری دەستیان برد بۆ تەقاندنەوە و وێرانكردن.
بەرەی تاریكی دەیانەوێ لە ئاوی لێڵدا ماسی بگرن، لە بیابانی وێرانەدا ڕاو بكەن، بۆیە جگە لە قسەی زلی بێ ناوەڕۆك و بڵاوكردنەوەی ڕەشبینی هیچی تریان بۆ خەڵك پێ نییە. بەرەی ڕووناكیش بەرەی كار و پرۆژەیە، بەرەی مكوڕبونە لەسەر بە ئەنجام گەیاندنی ئەوەی خەڵك پێویستیەتی، كارەبا، ئاو، خزمەت، یاسا، ڕێگەوبان و ئاوەدانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
13 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم

گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
18 کانوونی دووەم

سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
18 کانوونی دووەم

جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ
17 کانوونی دووەم

عێراق؛ قەوارەیەکی درزبردوو، لەناو دڵی شەڕی تاران و واشنتن دا
16 کانوونی دووەم
ئەی تی ئێمەکانیش پێویستییان بە هاوکارییە
16 کانوونی دووەم

ژنانی كورد؛ لە ژیاندا چاونەترس و لە شەهیدبووندا نەمر
15 کانوونی دووەم

ترەمپ و سیناریۆی "هێڵی سوور" و ئەگەری جەنگێکی کراوە لە ئێران؟
15 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
- بیروڕا
- 20 کانوونی دووەم
هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
- بیروڕا
- 19 کانوونی دووەم
نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
- بیروڕا
- 17 کانوونی دووەم
جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ






