
سەردانی هۆشیار زێباری بۆ لای قوباد تاڵەبانی
ئاڤا نیوز
لە هەولێر دانیشتنێک لەنێوان پارتی و یەکێتی کرا، هەردوولا وتوویانە ئەمە کۆبوونەوە نییە و تەنها قاوە خواردنەوەیە بۆ ئەوەی بزانین لە داهاتوودا چی دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە، کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی بکرێت، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، بە تەنها لە هەولێر سەردانی قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کردووە.
زانیاریی تایبەت: لە کۆبوونەوەکە هەردوولا وتوویانە ئەمە ناونانێین کۆبوونەوە، ئەمە تەنها قاوەخواردنەوەیەکە، بۆ ئەوەی بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەین و بزانین هەنگاوی داهاتوو چی بکەین، لەبارەی پێکهێنانی هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق و یەکدەنگی کورد لە بەغدا.
لەلایەکی دیکەوە: هۆشیار زێباری ئەمڕۆ لە پانێڵێکدا لە چاتەم هاوس (پەیمانگای شاهانە بۆ کاروباری نێودەوڵەتی) ڕایگەیاند:
. دەستمان بە ڕێکخستنی نێو ماڵی کوردی کردووە.
. لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی دیکە گفتوگۆ دەکەین بۆ چارەسەرکردنی پرسی پۆستی سەرۆککۆمار.
. لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق خاڵی دەستپێک ڕێککەوتن دەبێت لەسەر سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمان، پاشان سەرۆککۆمار سەرۆکوەزیران دیاری دەکات.
. هێشتا ڕێککەوتنێک نییە لەسەر کاندید بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار، وەک کورد لەسەر یەک شت کۆکین کە پۆستەکە دەبێت بۆ کورد بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا





