مووچەخۆران ئاگاداری ئەم دوو زانیارییەن لەبارەی هەژماری من؟

شەیری بکە لە:
مووچەخۆران ئاگاداری ئەم دوو زانیارییەن لەبارەی هەژماری من؟

هاونیشتماییەک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی لە ئامێرەکانی ئەی تی ئێمی هەژماری من

ئاڤا نیوز

 

مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت ئەوانەی خاوەنی کارتی "هەژماری من"ـن، لەمەودوا دەتوانن بێ گوێدانە جۆری بانکەکەیان، لە ئەی تی ئێمی (ATM) هەر بانکێکی دیکە مووچەکانیان وەربگرن. ئەم هەنگاوەش کۆتایی بە کێشەی نەبوونی ئامێر و قەرەباڵغی و سەرەی دوورودرێژ دەهێنێت کە بەشێکی زۆری مووچەخۆران بەدەستیەوە دەناڵێنن.

 

بەدواداچوونی ئاڤا: بەپێی بەدواداچوونێکی مەیدانی عوبەید هەرکی، پەیامنێری ئاڤا میدیا، دەرکەوتووە کە پڕۆسەکە بە کرداری سەرکەوتوو بووە. بۆ نموونە، ئەگەر مووچەخۆرێک هەژمارەکەی لە "بانکی ئیسلامی" بێت، دەتوانێت بەبێ کێشە لە ئامێری "بانکی جیهان" یان هەر بانکێکی تر پارەکەی ڕابکێشێت.

 

سەبارەت بە تێچووی ئەم خزمەتگوزارییە، بڕێک پارەی زیادە (عمولە) لە مووچەخۆر دەبڕدرێت. ئەگەر ڕاکێشانی مووچە لە بانکەکەی بێت هیچ بڕە پارەیەکت لێ نابڕدرێت، بەڵام ئەگەر لە ئەی تی ئێمی بانکێکی دیکە مووچەکەت ڕابکێشیت بۆ هەر ملیۆن دینارێک بڕی چوار هەزار دینارت وەک عمولە  لێ وەردەگیرێت.

 

زانیاریی زیاتر: جگە لە ئامێرەکان، ڕێگایەکی دیجیتاڵیش بەردەستە؛ مووچەخۆران دەتوانن لەڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە پارە لە هەژمارەکەیانەوە (بۆ نموونە ئار تی بانک) بگوازنەوە بۆ ئەپڵیکەیشنی (FIB) یان هاوشێوەکانی. ئەم پڕۆسەیە تەنها ژمارەی کارتی دەوێت و تێچووەکەی (1٪)ـە، واتە بۆ هەر ملیۆنێک 10 هەزار دینار وەردەگیرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ