شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

بەپێی پێشبینییەکانی شێخ دارا، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و تا سەرەتای هەفتەی دواتر بەردەوام دەبێت. هاوکات ئەگەری دروستبوونی لافاویش لە چەند ناوچەیەک هەیە.

 

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزای کەشوهەوا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ سەرتاسەری وڵاتانی شام و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە نزمبوونەوە.

 

ئاشکراشی دەکات، سەرەتای هەفتەی داهاتوو کاریگەری شەپۆلی بارانبارین بۆ وڵاتانی شام و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، لە ڕۆژی شەممە باران دەبارێت و تاوەکو شەممەی هەفتەی دواتر بارانەکە بە شێوازی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.

 

زانیاریی زیاتر: بارانبارینەکە لە سەرەتاوە لە باشووری عێراق دەستپێدەکات، دواتر بەرەو ناوچەکانی ڕۆژئاوا درێژ دەبێتەوە، دواتر بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان درێژ دەبێتەوە و بەراورد بە ناوچەکانی عێراق، بارانەکە زۆرتر دەبارێت.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی پێشبینییەکانی شێخ دارا، لەم شەپۆلی بارانبارینە، ئەگەری دروستبوونی لافاو لە دهۆک، هەولێر، سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری ئەم شارانە هەیە، بە تایبەت لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە بە دواوە. هەروەها لە زاخۆ و شنگال و تەلەعفەر، بارانێکی زۆر دەبارێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ