مامۆستای تایبەت بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە قوتابخانەکان دابین دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش

یەکێک لە قوتابخانەکان حکومییەکانی سەربە وەزارەتی پەروەردەی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەو قوتابخانە حکومییانەی کە منداڵی خاوەن پێداویستیی تایبەتی لێبێت، لەلایەن وەزارەتی پەروەردە مامۆستای تایبەتی بۆ دابین دەکرێت، ئامانجیش ئەوەیە نەچنە سەنتەری ئەهلی و بتوانن بەبێ بەرامبەر خوێندن تەواو بکەن.
وێنە گەورەکە: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵێنی ئەوە دووپات دەکاتەوە کە لەسەر سیاسەتی تێکەڵکردنی منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لەگەڵ ناوەندەکانی خوێندنی حکومی بەردەوام دەبێت، مامۆستای تایبەت بۆ ئەو مەبەستە لە قوتابخانەکان دابینکراوە، سەرجەم منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەتوانن لە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی درێژە بە خوێندن بدەن.
لێدوانی فەرمی: د. ئالان حمەسەعید، وەزیری پەروەردەی کوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چوار ساڵ پێش ئێستا گفتوگۆی لەگەڵ کردین لەسەر پرۆسەی تێکەڵکردنی منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بۆ ناوەندەکانی حکومی، بۆ ئەو مەبەستە زیاتر لە 500 مامۆستای لە پەروەردەی تایبەت کردە وانەبێژ و پاشان کران بە گرێبەست بۆ ئەوەی بتوانین ئەم پرۆسەیە لەناو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی جێبەجێ بکەین.
دەشڵێت، پرۆسەکە ڕێچکەی خۆی گرتووە پێداویستی بۆ دابینکراوە و ڕاهێنان بە مامۆستایان کراوە، ئەوەی ماوە پێویستە هەماهەنگی زیاتر بکرێت لەگەڵ ناوەندەکانی خوێندن و ئەو خانەوادانەی کە منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەیە.
ئەمەش بزانە: قوتابخانەکان بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکان دابەشکراون بۆ ئەوەی بتوانن منداڵی خاوەن پێداویستیی تایبەت وەربگرن، هاوکات ناتوانین لە هەموو قوتابخانەیەک منداڵی خاوەن تایبەت وەربگریرێت ئەگەر مامۆستای پەروەردەی تایبەتی لێ نەبێت، ئەو قوتابخانانەی دەتوانن منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت وەربگرن، دەبێت ڕاپۆرتی پزیشکیی تایبەتی بداتە بەڕێوەبەرایەتییی پەروەردەی گشتیی، پەروەردەش بۆ ئەو قوتابخانە بنێرێت کە مامۆستای پەروەردەی تایبەتی لێ بێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
10 ئەمبوڵانس بۆ تەندروستیی سۆران دابین کران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و هەرێمی کوردستان هەماهەنگیی دژ بە هەڕەشەکان بەهێز دەکەن






