ئاڤا نیوز
لە دەوروبەری گوندی مەمەنداوە لە سنووری ناحیەی بنگردی سەربە قەزای دووکان ژمارەیەک گۆڕ دەرکەوتوون، دەگەڕێنەوە بۆ پێش دروستکردنی بەنداوی دووکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی ڕابردووش بەهۆی کەمبارانی و دابەزینی ئاستی ئاوی ڕووبار و بەنداوەکان و گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە چەند شوێنێک پاشماوەی شوێنی نیشتەجێبوون و گۆڕستان دەرکەتوون.
لێدوانی فەرمی: عوسمان کاکە سوار هاونشتمانیەکی گوندی مەمەنداوایە بە ئاڤای گوت: ئەو شوێنەی گۆڕەکانی لێ دەرکەووتووە پێی دەڵێن: 'گردی عارەبان'، پێشووتر گوند بووە، ئەو کاتەی بەنداوی دووکان دروستکرا 58 گوندی ئەم ناوە چۆڵی کرد و خەڵکەکەی ڕۆیشتن، بۆیە ئێستا هیچ یەک لەو گۆڕانە ناناسرێنەوە هی کێن.
هاونیشتمانیانی ئەم ناوچەیە دەڵێن، بەشێکی گۆڕەکان تەمەنیان بۆ سەروو 100 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، هەندێکیان گۆڕی خەڵکی بە تەمەنن و هەندێکیشیان مناڵن. بەشێک لە ئێسک و پرۆسکی گۆڕەکان شکاون، بەڵام بەگوێرەی ئەوەی ڕووەو قیبلە نێژراون، دەردەکەوێت سەرجەم گۆڕەکان هی خەڵکی موسوڵمانن.
بەگوێرەی بەدواداچوونی هەنگاو محەممەد، پەیامنێری ئاڤا بەهۆی دابەزینی ئاوی دەریاچەی دووکان، لە دوو شوێنی دیکەش گۆڕ دەرکەوتوون، کە ئەوانیش گۆڕستانی کۆنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد




