ئاڤای خەڵک؛ لە چەمچەماڵ تا ئێستا زەوی دابەش نەکراوە و فەرمانبەران هانا بۆ ئاڤا دێنن
- کوردستان
- 4 کانوونی یەکەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکی شارەوانیی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی یەک بۆ دوو مانگی داهاتوودا پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات و هەنگاوەکانی ئامادەکردنی زەوی لە قۆناغی کۆتاییدان، بەڵام بەهۆی ئەوەی 12 هەزار فەرمانبەری کەرکووک و ناوچەکانی ماددەی 140 فۆرمیان لە سنووری چەمچەماڵ پڕکردووەتەوە، ناتوانن زەوی بۆ هەمووان دابین بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە سنووری شارەوانیی چەمچەماڵ تاوەکو ئێستا پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستیپێنەکردووە، فەرمانبەرانی سنوورەکەش لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن. هاوکات، سەرۆکی شارەوانی چەمچەماڵ هەر لە ڕێگەی ئاڤاوە وادەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنوورەکە ئاشکرا دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئارام نەجات، سەرۆکی شارەوانیی چەمچەماڵ ئاشکرای کرد، نزیکەی دوو هەزار و 500 دۆنم زەوی کشتوکاڵییان کوژاندووەتەوە و ئێستا لە قۆناغی دیزاینکردندان کە 80٪ی کارەکانی تەواو بووە.
سەبارەت بە گرفتەکە، ناوبراو ڕوونی کردەوە کە کۆی گشتی 17 هەزار فۆرمی وەرگرتنی زەوییان بۆ گەڕاوەتەوە، لەکاتێکدا فەرمانبەرانی دانیشتووی چەمچەماڵ تەنیا پێنج هەزار کەسن.
ئارام نەجات وتی: "تەنانەت ئەگەر داوای فراوانکردنی ماستەرپلانیش بکەین، لە باشترین دۆخدا دەتوانین 10 هەزار پارچە زەوی دابین بکەین، واتە هێشتا حەوت هەزار فەرمانبەر بێ زەوی دەمێننەوە."
بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەرەباڵغییە، شارەوانیی چەمچەماڵ داوای کردووە بەشێک لە فەرمانبەرانی ناوچەکانی ماددەی 140 بگوازرێنەوە بۆ شارەوانییەکانی دەوروبەر.
لەلایەکی دیکە: لای خۆیەوە سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤای ڕایگەیاند، دەبێت دیراسەی دۆخەکە بکەن ئینجا بڕیار بدەن. ناوبراو وتی: "ناردنی فۆرمەکانی کەرکووک بۆ چەمچەماڵ لەبەر نزیکی جوگرافی بووە و مەرج نییە لەوێ زەوی وەربگرن، دەکرێت لە شارەوانییەکانی دیکە زەوییان پێبدرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت






