
عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی ئیماراتی، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان، نامەیەکی فەرمی تایبەت بە لیستی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرنەگرتووە و ڕەتیکردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژنامەی عەینی ئیماراتی، لەزاری سەرچاوەیەکی تایبەتەوە ئاشکرای کردووە، سەبارەت بە کاندیدانی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی نووسراوێکیان بۆ سیستانی ناردووە، بەڵام نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکان نامەکەی ڕەتکردووەتەوە و وەرینەگرتووە، جەختیشی کردۆتەوە کە مەرجەعییەت بە هیچ شێوەیەک دەست لە پرسی دەستنیشانکردنی سەرۆکوەزیران نادات.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕۆژنامەکە، ئەو نامەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵی گەیاندنی داوە، نۆ ناوی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران تێدابووە، کە بریتی بوون لە هەریەکە :
• محەممەد شیاع سوودانی (سەرۆکوەزیرانی ئێستا)
• نووری مالیکی (سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا)
• حەمید شەتری (وەزیری هەواڵگری)
• عەبدولئەمیر شەممەری (وەزیری ناوخۆ)
• محەممەد ساحیب دەڕاجی (وەزیری پێشووتری پیشەسازی)
• عەبدولحسێن عەبتان (وەزیری پێشووتری وەرزش و لاوان)
• باسم بەدیری (سەرۆکی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری)
• عەلی شوکری (سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران لە سەرۆکایەتی کۆمار)
• قاسم ئەعرەجی (ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی)
لەلایەکی دیکەوە: لەبەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکە هاتووە، دوای ئەم هەڵوێستەی مەرجەعییەت، رەنگە چوارچێوەی هەماهەنگی ناچار بێت پێداچوونەوە بە تەواوی لیستی ئەو ناوانە بکات، یان بەدوای کەسایەتییەکی تەوافوقیدا لە دەرەوەی ئەو ناوانە بگەڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕیککەوتنی ئەمنی، پووتین سەردانی هیندستان دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەوڵی ترەمپ، ڕواندا و کۆنگۆ ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕیککەوتنی ئەمنی، پووتین سەردانی هیندستان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ڕازی نین بە هەموو بەندەکانی پلانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەوڵی ترەمپ، ڕواندا و کۆنگۆ ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە





