
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا
ئاڤا نیوز
دانوستانەکانی شاندی ئۆکرانیا لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامن و سەرۆکی ئۆکرانیا جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ ئەمریکا بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا و ئۆکرانیا تاوەکو ئێستا سێ گەڕی دانوستانیان بۆ تاوتوێکردنی پلانی ئاشتی ئەنجامداوە کە ئامانج لێی ڕاگرتنی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیایە.
لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی "بونیادنەر"ی لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئاشتیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و جارێد کوشنەر، زاوای ترەمپ ئەنجامداوە.
زێلێنسکی دەشڵێت لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆیان کردووە کە چۆن دڵنیابن لەوەی ڕووسیا پابەند بێت بە هەر ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و بەردەوامیدان بە کارکردن لەگەڵ ئەمریکا.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات؛ تاوەکو ئێستا بۆردومانە فراوانەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامن، هەر شەوی ڕابردوو ڕووسیا هێرشی کردە سەر شاری کرمێنچوکی ئۆکرانیا کە بووە هۆی پچڕانی کارەبا و ئاو لەو شارە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد





