
مامۆستا عەبدولجەبار زەرگەزەوی
ئاڤا نیوز
درەنگانی شەوی ڕابردوو، زانای ئاینی کورد، مامۆستا عەبدولجەبار زەرگەزەوی لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
لێدوانی فەرمی: د، عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، بە ئاڤا میدیای گوت، دوای نزیکەی 25 ڕۆژ ململانێ لەگەڵ نەخۆشی و مانەوەی لە نەخۆشخانە، بەداخەوە درەنگانی شەوی ڕابردوو، زانای گەورەی ئاینی ئیسلام، مامۆستا عەبدولجەبار زەرگەزەوی کۆچی دوایی کرد، وا بڕیارە ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە گوندەکەی خۆی لە زەرگەزەوی لە دەشتی زرارەتی بەخاک بسپێردرێت.
- د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، مامۆستا عەبدولجەبار زەرگەزەوی، یەکێک بووە لەو زانا و عاریفانەی هەموو تەمەنی خۆی بۆ خوێندن و خواپەرستی و وانەوتنەوە و پێگەیاندنی فەقێ و شەرح و ڕاڤەکردنی کتێبە شەرعییەکان تەرخان کردووە، یەکێک بووە لە مامۆستا هەرە دیارەکانی کوردستان، هەر ئەمەش وایکردبوو لە سەرتاسەری کوردستان و دەرەوەی کوردستانیش مامۆستا عەبدولجەبار پێگەیەکی تایبەتی هەبێت.
زانیاریی زیاتر: مامۆستا عەبدولجەبار زەرگەزەوی ساڵانێکە پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی زەرگەزەوییە لە دەشتی زرارەتی سنووری پارێزگای هەولێر، ماوەیەکە دووچاری نەخۆشی بووە و هەر بەو هۆی نەخۆشییەوە درەنگانی شەوی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە





