ئاڤای خەڵک؛ لە هەولێر دوای 13 ساڵ بەناوکردنی پارچە زەوییەک کێشەی تێدەکەوێت
- هەواڵ
- 7 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
لە شارۆچکەی بەحرکە، هاووڵاتیەک بەر لە 13 ساڵ بەهۆی قەرەبووی ئاوارەبوونی زەوییەکی پێدراوە، دواتر فرۆشتوویەتی بە کەسێک، بەڵام ئێستا زەوییەکە بەناوی کەسەکە ناکرێت بە بیانووی ئەوەی ئەو هاووڵاتیە دووجار لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕەسوڵ حسێن شیخە پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانە، بە ئاڤای وت، بەهۆی ئاوارەییەوە هەموو موڵکەکانم لەدەستدا، بەڵام لە بەحرکە زەوییەکی کارتم وەکو ئاوارە پێدرا، منیش بەهۆی قەرزارییەوە 13 ساڵ پێش ئێستا فرۆشتم، ئەو کەسەی لێی کڕیم ئێستا چووەتە شارەوانی بەحرکە تا تاپۆی بکات، پێیانوتووە گوایە من دووجار سوودمەند بووم و زەوییەکەی بەناو ناکرێت.
من کوڕێکم شەهید بوو، 11 ساڵ پێش ئێستا لە ئامێدی خانوویەکمان پێدرا و منیش کردم بە ناوی هاوسەرەکەم، ئەم دوو بابەتە جیان و نابێت تێکەڵ بکرێن، من یەکجار سوودمەند بووم نەک دووجار.
لێدوانی فەرمی: مامەوەند عەبدولوەهاب، سەرۆکی شارەوانی بەحرکە کرد بە ئاڤای وت، پێویستە ئەو هاووڵاتییە بێت سەردانمان بکات، هەموو بەڵگەنامەکان لەگەڵ خۆی بهێنێت بەڵگەنامەی زەوییەکە کە وەکو ئاوارە پێیدراوە، لەگەڵ بەڵگەنامەی خانووەکە کە لەبری شەهیدانەی کوڕەکەی وەریگرتووە، بۆ ئەوەی وردبینی بۆ بکرێت، دڵنیاببینەوە کە دووجار سوودمەند نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر دڵنیابووینەوە دووجار سوودمەند نەبووە، ئەو کاتە زەوییە کارتەکە بەناوی کڕیارەکە دەکەین و کێشەمان نییە، ئەگەر دووجار سوودمەند بووبێ، ئەوا زەوییەکە بەناو ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت






