
ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
هەر چەندە دانوستانەکانی ئۆکرانیا لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامن، بەڵام ترەمپ بێ ئومێدی خۆی بەرامبەر بە زێلینسکی دەربڕی و دەڵێت، پلانی ئاشتی نەخوێندوەتەوە، زێلینسکیش دەڵێت، گفتوگۆکان ئاسان نین.
چی ڕوودەدات: دوای سێ ڕۆژ لە دانوستانی ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا هەرچەندە دانوستانەکان بەبێ هیچ پێشکەوتنێک کۆتاییان هات، بەڵام کیێڤ بەڵێنیداوە بەردەوام بێت لە کارکردن لەگەڵ ئەمریکا. هەر بۆیەش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە ڕەخنە لە هاوتا ئۆکرانییەکەی دەگرێت و دەڵێت، دەبێت بڵێم کە من کەمێک نائومێدم سەرۆک زێلینسکی هێشتا پێشنیازی پلانی ئاشتی نەخوێندووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، گفتوگۆکان لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریکا سەبارەت بە پلانی ئاشتی ئۆکرانیا بوونیادنەر بوون، بەڵام ئاسان نەبوون، لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام دەبین لە کارکردن بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئاشتییەکی دادپەروەرانە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە زێلینسکی لە لەندەن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی فەرەنسا و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کۆببێتەوە و تاتوێی پلانی ئاشتی و وەڵامدانەوەی بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد





