وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: بەشێوەیەکی زۆر بەهێز پاڵپشتی سەقامگیری لە سووریا دەکەین
- هەواڵ
- 8 کانوونی یەکەم

دیمەنی گردبوونەوەی خەڵکی سووریا بەبۆنەی تێپەڕینی ساڵێک بەسەر رووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لە یەکەمین ساڵوەگەڕی ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و ئەمە بە "ڕۆژی ئازادیی گەلی سووریا" ناو دەبات و دەڵێت: وەک تورکیا بەشێوەیەکی زۆر بەهێز پشتیوانی لە تەواوی هەوڵەکان دەکەین بۆ هێنانەدی سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانیی لە سووریا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ 08-12-2025 ساڵێک بەسەر ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد و کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا تێدەپەڕێت کە ماوەی 13ساڵی خایاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی ڕۆژی ئازادی لە گەلی سووریا دەکات.
هاوکات دەڵێت، وێڕای ئەوەی لە ماوەی ئەمساڵەدا حکوومەتی (کاتی) سووریا دووچاری کێشەی زۆر بووەتەوە، بەڵام پیادەی سیاسەتێکی دەرەکی ئاشتیخوازانەی کردووە و هەنگاوی یەکجارەکی ناوە بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە جۆرێک ڕێز لە سووریا بگیرێت کە شایانیەتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد




