بههۆی بارانبارینهوه گرفت لە كارهبای هەندێک شوێن دروست بووه و چارهسهر دهكرێت
- کوردستان
- 9 کانوونی یەکەم

لۆگۆی وەزارەتی کارەبا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبا لەبارەی پچڕانی کارەبا لە هەندێک ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت: بەشێک لە وێستگە و فیدەرەکانی کارەبا لەگەڵ هاتنی بارانبارین تووشی شۆرتی کارەبا بوون و کێشەیان بۆ دروستبووە، بەڵام لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، ئەمەش کاریگەری دروستکردووە لەسەر پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە ناوچەکان و هەوڵدراوە هەر زوو کێشەکە چارەسەر بکرێت.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی کارەبا بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەر کاتێک شەپۆلێکی نوێی بارانبارین دەستپێدەکات، لە هەندێک شوێن کێشە بۆ کارەبا دروست دەبێت و دەپچڕێت، ئەمەش بەهۆی کۆنی وێستگەکانی کارەبا و فیدەرەکان، بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە بەشێوەیەکی بنەڕەتی، دەبێت سیانە بکرێنەوە، بەردەوام وەزارەتی کارەبا لەسەر خەتە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
لەلایەکی دیکەوە: ئەندازیار بەختیار قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر گوتی: ئێستا هیچ گرفتێک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کارەبا نییە، بەڵکو بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی شۆرت لەسەر بەشێکی تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا، ژمارەیەک گەڕەک و شوێن کارەبایان نییە، ئێستا تیمی هۆبەکانی چاککردنەوەی کارەبا سەرقاڵی کارکردن و دۆزینەوەی کێشەکانن، بۆئەوەی چارەسەری گرفتەکان بکەن و بەزووترین کات پێدانی کارەبا بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.
- سیروان محەممەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانیش بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی شۆرت لەسەر تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا، 20 فیدەری کارەبا کێشەیان بۆ دروست بوو، بەهۆیەوە چەند شوێنێک بێ کارەبابوون، تیمەکانی چاککردنەوەی کارەبای سلێمانی بەشی زۆریشیان لە ئەرکدان و چارەسەرکردنی گرفتەکانیان کرد.
- ئەندازیار شاکر مەحموود بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای دهۆکیش بە ئاڤای ووتووە: هاوشێوەی شارەکانی دیکە بەهۆی بارانبارینەوە چەند گرفتێک هەبوو و زوو چارەسەر کران.
- لە پارێزگای هەڵەبجەش ئەو گرفتە تەکنیکیانەی بەهۆی بارانبارین دروست ببوون چارەسەرکران و دۆخی پێدانی کارەبای نیشتیمانی ئاسایی بووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 21 خولەک لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ عەیار 21 یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 خولەک لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پێترۆ لە واشنتن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کۆدەبنەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق ڕەتیدەکاتەوە پێشوازیی لە 350 هەزار پەنابەری سووری کردبێت




